ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان كه گه‌لاڵییه و باوكی له هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجوومه‌نی گشتیی یه‌كێتی ده‌رنه‌چووه، چه‌ندان وێنه‌ی بڵاو كرده‌وه كه عه‌شیره‌تی گه‌لالی له‌ماڵی ئه‌وان كۆ بوونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 29ی كانوونی یه‌كه‌م/ دێسه‌مبه‌ر، سه‌ركۆ ئازاد گه‌ڵاڵی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و كوڕی ئازاد گه‌ڵاڵی كاندیدی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی یه‌كێتی له واڵی تایبه‌تی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك چه‌ندان وێنه‌ی بڵاو كردووته‌وه و نووسیویه‌تی، "ئه‌مڕۆ به‌شێك له خزمانی عه‌شیره‌تی گه‌ڵاڵی له‌ماڵی بابم كۆبونه‌وه به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی نیگه‌رانی خۆیان له به‌رانبه‌ر ده‌رھێنانی ناوی ئازاد گه‌ڵاڵی له لیستی ده‌رچوانی كاندیدی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی له سنووری شاره‌زوور.
عه‌شیره‌تى گه‌ڵاڵى یه‌كێتى سته‌مى لێ كردووین
سه‌ركۆ نووسیویه‌تی، ئێمه به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه ده‌كه‌ین سه‌ره‌ڕای ئه‌و غه‌دره‌ی ده‌رهه‌قمان كراوه، ئه‌م سته‌مه‌یش كه‌لێمان كراوه وه‌ك خۆی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین.
كوڕه‌كه‌ی ئازاد گه‌ڵاڵی داوا ده‌كات له‌خزمانی عه‌شیره‌تی گه‌ڵاڵی ددان به خۆیاندا بگرن ئێسته كاردانه‌وه‌یان نه‌بێت، بیریشی هێناوه‌ته‌وه كه زیاتر له 400 شه‌هیدیان بۆ یه‌كێتی داوه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه به ده‌یان كادری تری یه‌كێتی له‌ماوه‌ی ڕابردوو ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و دووپاتیان له‌وه كرده‌وه كه ناوه‌كانیان له لیستی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی یه‌كێتی ده‌رهێنراوه و له كۆنگره‌ی چواره‌می ئه‌و حزبه یاری به ده‌نگه‌كان كراوه.
ڕۆژی 21ی ئه‌م مانگه كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له تاسلوجه به‌ڕێوه‌چوو، 121 كه‌س بۆ ئه‌نجوومه‌نی گشتیی هه‌ڵبژێردران كه تا ئێسته گومان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنیان هه‌یه.