حزبوڵا وەڵامی هێرشەكەی ئەمەریكای دایەوە

:: AM:09:09:30/12/2019 ‌

دوای هێرشی فڕۆكەكانی ئەمەریكا بۆ سەر بنكەكانی حزبوڵا لە عێراق و سووریا، چوار هاوەن ئاراستەی بنكەیەكی ئەمەریكییەكان لە نزیك بەغدا كران.

بەرپرسێكی عێراقی كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بە فرانس پرێسی گوتووە، هاوەنەكان لە جۆری كاتیۆشا بوون و ئاراستەی بنكەی سەربازی تاجی كراون كە هێزەكانی ئەمەریكای لێ جێگیرن.

بەگوتەی ئەو بەرپرسە، هێرشەكە هیچ زیانێكی نەبووە. ئەم هێرشە دوای ئەوە دێت كە شەوی رابردوو وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا بڵاوی كردەوە، هێرشەكەی ئەوان لە وەڵامی ئەو هێرشانە بووە كە لە چەند رۆژی رابردوو كرانە سەر شوێنێك كە هێزی ئەمەریكای لێ بوو و بەهۆیەوە ژمارەیەك ئەمەریكی بریندار بوون. 

میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە دەیان گرووپی چەكداری پێكدێن
بەگوێرەی "رادیۆ فەردا" وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەش دا، سێ بنكەی حزبوڵا لە عێراق و دوو بنكەشیان لە سووریا بۆردمان كراون. لەو هێرشانەدا لانی كەم 15 چەكداری حەشدی شەعبی كوژراون كە لە ناویاندا ژمارەیەك فەرماندەش بەرچاو دەكەون.

پێویستە بگوترێت میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە دەیان گرووپی چەكداری پێكدێن كە زۆرینەیان لەلایەن كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێن.



وشە - سلێمان تاشان