سەرۆکی ئەمەریکا کە بەوە ناسراوە پەیامەکانی لە ڕێی توویتەوە دەگەیەنێ و سەرەتا بە ئاماژە دەست پێ دەکات، یەکەم ئاماژەی خۆی بۆ گۆڕانکاری لە عێراقدا نارد.
تا هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەکەیان نەکرا، واشنتن دەنگی لێوە نەهات
وێڕای ماوەیەکی درێژ لە خۆپیشاندانەکانی بەغدا و شارەکانی تری عێراق و دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکایەتییەکانی وڵات، ئەمەریکا هێشتا بێدەنگ بوو، بۆیە ڕوون نەبوو هەڵوێستی چی لێ دێ، تا گەیشتە ئەوەی خۆپیشاندەران هێرش بکەنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لەو وڵاتە، بۆیە وەک پێشبینی دەکرا کە بۆ ئەمەیان واشنتن بێدەنگی بشکێنێ، ئەمڕۆ ترەمپ بە توویتێک دەستپێکی هەڵوێستەکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند.
ئێواره‌ی ئەمڕۆ سێشەم (31ی كانوونی یه‌كه‌م/ دێسه‌مبه‌ر) دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ر، نووسیویه‌تی: "بۆ ملیۆنان خەڵکەی لە عێراقن و ئازادییان دەوێت، نایانەوێت چیتر لەژێر رکێفی ئێران‌دا بن، ئێسته کاتی ئێوەیە." ئه‌مه‌یش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئینجا ده‌ست به هه‌ڵوێسته‌كانی بكات.
توێژه‌رانی سیاسی له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه عێراقی دوای خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی به‌غدا، هه‌رگیز وه‌ك عێراقی پێشوو نییه و له دیداری میریشدا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌مان ئه‌و بۆچوونه‌ی هه‌بوو، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی عێراقی داهاتوو به چ شێوه‌یه‌ك ده‌بێ، هێشتا ڕوون نییه و توێژه‌ران چه‌ند وێنه‌یه‌كیان وه‌ك گریمانه داناوه.
ئایا قۆناغی بریمەر دێتەوە؟
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی توێژه‌رانی سیاسی باسی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ری هه‌یه، دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق (ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، كۆماری و وه‌زیران) جارێكی تر ئه‌مه‌ریكا عێراق بۆ قۆناغی ساڵی 2003 بگه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌و كاته‌ی تازه ڕژێمی به‌عس ڕووخابوو، فه‌رمانڕه‌وای سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی پاشان فه‌رمانڕه‌وای مه‌ده‌نی، جڵه‌وی سیاسه‌تی عێراقیان به‌ڕێوه ده‌برد، تا هه‌ڵبژاردن كرا و ده‌سه‌ڵات بۆ عێراقییه‌كان گه‌ڕایه‌وه، چونكه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ ئه‌م جاره ئه‌و هه‌ڵانه دووباره نه‌كاته‌وه و ڕێگه نه‌دات كۆماری ئیسلامیی ئێران جارێكی تر ده‌سه‌ڵاتداری یه‌كه‌می عێراق بن.