ئەمەریكا 750 سەربازی تر بۆ عێراق دەنێرێت

:: AM:09:18:01/01/2020 ‌
لەگەڵ بەردەوامیی هەڕەشەكان بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا كە دوێنێ لەبەرچاوی هێزە تەناهییەكانی عێراق، لەلایەن گرووپەكانی حەشدی شەعبی نزیك لە ئێران هێرشی كرایە سەر و بەشێكیان سووتاندووە، وەزیری بەرگریی ئەمەریكا دەڵێ هێزی زیاترمان بۆ عێراق ناردووە.

ئاژانسی "رۆیتەرز" لە هەواڵێكدا لەسەر زاری وەزیری بەرگریی ئەمەریكا رای گەیاندووە، ئەمەریكا 750 سەربازی تر رەوانەی عێراق دەكات، ئەویش بەهۆی ئەو توندوتیژییەی بەرانبەر بە باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا رووی دا.

ئەویش بەهۆی ئەو توندوتیژییەی بەرانبەر بە باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا رووی دا
وەزیری بەرگریی ئەمەریكا لە بەیاننامەیەكدا دوێنێ رای گەیاندووە كە ئەو هێزە، كەتیبەیەكی زەوینییە و سەر بە فرقەی 82ی هێزە زەوینییەكانی ئەمەریكایە و لەڕێی فڕۆكەوە دەگەنە عێراق.

دواتریش ئەو وەزیرە ئەمەریكییە ئاماژەی دا كە ئەمەریكا هێزێكی تری وەك یەدەگ ئامادە كردووە و ئەگەر پێویست بكات، بەمزووانە ئەوانیش دەگەنە عێراق.




وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د