سه‌ماكارێكی ناوداری میسری كه به‌ڕه‌گه‌ز رووسیاییه، به‌تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌دڕه‌وشتی له كۆمه‌ڵگه‌دا، دادگای جیزه له میسر بڕیاری دا بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ بگیرێت.
پێگه‌ی "فه‌رفیش" كه پێگه‌یه‌كی میسرییه و بایه‌خ به هه‌واڵی كاره هونه‌رییه‌كان و هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌ب و دنیا ده‌دات، هه‌واڵی گرتنی سه‌ماكار "جه‌وهه‌ره"ی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی "
فه‌رفیش"، تا ئێسته چه‌ندان جار سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ماكاره تۆمار كراوه به‌وه‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا به‌دڕه‌وشتی بڵاو ده‌كاته‌وه، به‌ڵام پارێزه‌ره‌كانی له گرتن رزگاریان كردووه.
زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مجاره به‌پێی هه‌مان تۆمه‌ت سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كراوه، دادگای جیزه له میسر، له دادگاییهكدا حوكمی یه‌ك ساڵ گرتنی به‌سه‌ردا بڕیوه‌ته‌وه. پارێزه‌ره‌كانی هه‌وڵی زۆریان داوه به‌رگریی لێ بكه‌ن، به‌ڵام دوا بڕیاری دادگا ئه‌وه‌بوو كه بڕیاره‌كه گه‌ڕانه‌وه‌ی نییه و سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌كان له دژی جه‌وهه‌ره‌ن.
تا ئێسته چه‌ندان جار سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ماكاره تۆمار كراوه
ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی رووبه‌ڕووی ئه‌و سه‌ماكاره كراونه‌ته‌وه، له‌لایه‌ك به‌بێ مۆڵه‌تی ره‌سمی نمایش ده‌كات، له‌لایه‌كی تره‌وه به‌و جلوبه‌رگه‌ی له‌كاتی سه‌مادا ده‌یپۆشی، به‌دڕه‌وشتی له كۆمه‌ڵگه‌دا بڵاو ده‌كاته‌وه.
جه‌وهه‌ره له بنچینه‌دا خه‌ڵكی رووسیایه و له‌و وڵاته له دایك بووه، زیاتر له 10 ساڵه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی میسرییه و له‌و وڵاته‌دا وه‌ك سه‌ماكاری رۆژهه‌ڵاتی ده‌ناسرێته‌وه، له چه‌ندان فیلمی سینه‌ماییدا رۆڵی هه‌بووه به‌تایبه‌تی به نمایشه سهماییهكانی.