زانایانی بایۆلۆجی له‌باره‌ی به ته‌مه‌نترین نه‌هه‌نگی دنیا زانیاری بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن، ئێسته‌یش ئه‌م نه‌هه‌نگه له ژیانه و له ئۆقیانووسی ئه‌تلانتیك هه‌ست به جووڵه‌ی كراوه و ئێسته له‌وێ ده‌ژی.
له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه ماڵپه‌ڕی به‌ریتانی "
dailymail" چه‌ند زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی ئه‌م نه‌هه‌نگه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن، شاره‌زایانی بایۆلۆجی له رێكخراوی "CSIRO"ی ئوستراڵی ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه ئه‌م نه‌هه‌نگه‌ی ته‌مه‌نی 268 ساڵه و ئێسته‌یش ده‌ژی و له ئۆقیانووسی ئه‌تلانتیك هه‌ست به جووڵه‌ی كراوه.
بەگوێرەی گوتەی شارەزایان ئەمە بە تەمەنترین نەهەنگە
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسامییه له‌م نه‌هه‌نگه‌دا ته‌مه‌نه‌كه‌یه‌تی كه بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی زانایان و به‌شێك له‌و شاره‌زایانه‌یش به‌راوردی ده‌كه‌ن به ته‌مه‌نی ئه‌مه‌ریكا كه 25 ساڵ له دامه‌زراندی ئه‌مه‌ریكا گه‌وره‌تره و تا ئێسته‌یش ده‌ژی.
بۆیه زانایانی رێكخراوی "CSIRO"ی ئوستراڵی ده‌ڵێن، ئه‌م نه‌هه‌نگه گه‌وهه‌رێكی ناوازه‌ی زه‌وییه كه له‌مرۆوه توێژینه‌وه له‌سه‌ر شوێن و چۆنیه‌تی ژیانی ده‌كرێت، به‌ڵام پێوسته سه‌ره‌تا شوێنه‌كه‌ی بدۆزینه‌وه و ژیان و شوێنێكی فه‌راهه‌می بۆ دیاری بكه‌ین و بزانین تا كه‌ی ده‌توانێ خۆڕاگربێت و بژی.