لەبەر نەبوونی هیچ سپۆنسەرێک، تا ئێستە هیمان سەباح گۆرانیبێژی شاری دهۆک هیچ گۆرانییەکی بە کلیپ بڵاو نەدەکردەوە، بەڵام بە بۆنەی سەری ساڵی نوێوە دوای پەیداکردنی سپۆنسەر یەکەمین کلیپی بە ناوی "ئەڤ شەڤە" بڵاو کردەوە.
بە بۆنەی سەری ساڵی نوێوە، هیمان سەباح کچە گۆرانیبێژی شاری دهۆک، یەکەمین کلیپی گۆرانیی بە ناوی "ئەڤ شەڤە" بە سپۆنسەریی کاوین پرۆدەکشن بڵاو کردەوە، ئەمەش وەک یەکەم بەرهەمی ئەو گۆرانیبێژە ناسرا.
لەبەر ئەوەی هیچ پاڵپشتییەکی نەبووە و سپۆنسەرێکی کارەکانی نەکراوە، هیچ کلیپێکی بڵاو نەکردووەتەوە
کاوین جیهان خاوەنی کۆمپانیای کاوین پڕۆدەکشن، سەبارەت بە کلیپەکەی هیمان بە "وشە"ی گوت: لە ساڵی 2006ەوە هیمان گۆرانی دەڵێت و هاتووەتە ناو دنیای هونەر، بەڵام لەبەر ئەوەی هیچ پاڵپشتییەکی نەبووە و سپۆنسەرێکی کارەکانی نەکراوە، هیچ کلیپێکی بڵاو نەکردووەتەوە و زۆر کەس نەیناسیوە.
زیاتر گوتی: گۆرانیی ئەڤ شەڤ یه‌كێكه له تراكه‌كانى نێو به‌رهه‌م و ئه‌لبومى 2020ى ئه‌و كچه كه بریاره لە ناوه‌ڕاستى مانگى شوبات بڵاو بكرێته‌وه، له ئاواز و وته‌كانى دیار قه‌سیمیی، موزیکی له‌لایه‌ن ڕه‌ند ئه‌مجه‌د دانراوە، له ستۆدیۆى كاوین پرۆده‌شكن له شارى دهۆك تومار كراوه.
هیمان سەڵاح له ساڵى 1996 له‌دایك بووه و خه‌لكى شارى دهۆكه، له ساڵى 2006وه هاتووەته ناو دنیای هونه‌رى.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆرى