په‌رله‌مانتارێكی كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد، هێرشه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو وا ده‌كات دۆخی عێراق به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر بڕوات، هێمایش بۆ ئه‌وه ده‌كات كه پێویسته كورد بێلایه‌ن بێ و نه‌چێته ناو ململانێی ئه‌مه‌ریكا و ئێران و لایه‌نگرانی له نێو شیعه‌كانی عێراق.
غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی سێی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كوشتنی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس كاردانه‌وه‌یه‌كی خێرا و توندی ئه‌مه‌ریكا بوو به‌رانبه‌ر به سووتاندنی به‌شێكی باڵوێزخانه‌ی ئه‌و وڵاته له به‌غدا و كوشتنی هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی له سه‌ربازگه‌ی كه‌ی وه‌ن له كه‌ركووك، ئه‌مه‌یش دۆخه‌كه گرژتر ده‌كات.
لايه‌نه‌كانی عێراق دابه‌شبوون و پێویسته كورد دۆخه‌كه هه‌ڵسه‌نگێنێ و یه‌كهه‌ڵوێست بێت
زیاتر گوتی، ڕه‌نگه هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌رچووانی پرۆژه یاسای ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له عێراق به گوڕتر بكرێن، به‌ڵام ئه‌مه‌یش عێراق ده‌كات به دوو به‌شه‌وه، چونكه به‌شێكیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكان و به‌شێكی تریش له‌گه‌ڵ ئێران، واته له نێو خودی شیعه‌كانیش دابه‌شبوون دروست بووه، سوننه‌یش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كان بمێننه‌وه، له‌م دۆخه ئاڵۆزه‌یش باشتره كورد به وردی و بێلایه‌نی هه‌نگاو بنێت.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌یشی ڕوون كرده‌وه، دۆخی عێراق به‌ره‌و ئاڵۆزی زۆرتر هه‌نگاو ده‌نێ، ئه‌مه‌یش زیانی بۆ هه‌موو لایه‌ك هه‌یه، چونكه مه‌ترسی به‌هێزبوونه‌وه‌ی داعش‌یش له ئارادایه، پێویسته سه‌ركردایه‌تیی كورد كۆ ببنه‌وه و یه‌كڕیز و یه‌كهه‌ڵوێست بن و دۆخی عێراق هه‌ڵبسه‌نگێنن و ڕه‌چاوی گۆڕانكاری و پێشهاته‌كان بكه‌ن.
هاوكات به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به هاوبه‌شی به‌یاننامه‌یه‌ك له‌باره‌ی دۆخی عێراق و پێشهاته‌كان بڵاو بكه‌نه‌وه.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سوول.