دره‌نگانی ئه‌مشه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی تاجی باكوری به‌غدا بۆردمانی كاروانێكی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبیان كرد و دوو ئۆتۆمبێلیان به ته‌واوی وێران كرد و سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كانیش پشتڕاستی ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه شه‌ش كه‌س بوونه‌ته قوربانی و له نێویاندا سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی هه‌یه.
هه‌رچه‌نده تا ئێسته به فه‌رمی ته‌له‌ڤزیۆنی ڕه‌سمی عێراق و ئاژانسی ڕۆیته‌رز ته‌نیا باس له كوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌شد و شه‌ش كه‌سی تر ده‌كه‌ن، بێ ناوهێنان، به‌ڵام به‌شێك له میدیاكانی عێراق دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه شبل ئه‌لزه‌یدی و حامید ئه‌لجه‌زائیریش له ڕیزی كوژراوه‌كانن.
هاوكات ئاژانسی
سپۆتنیكی ڕووسی بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه له ئه‌نجامی بۆردمانی دوو ئۆتۆمبێله‌كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه شه‌ش كه‌س كوژراون، كه یه‌كێكیان برای شبل ئه‌لزه‌یدی فه‌رمانده‌ی كه‌تیبه‌كانی ئیمام عه‌لییه. هه‌ندێ له سه‌رچاوه‌كانیش هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه حامید ئه‌لجه‌زائیری فه‌رمانده له میلیشیاكانی سه‌رایای خۆراسانیش له ڕیزی كوژراوان بوونی هه‌یه.
له به‌رانبه‌ردا ده‌سته‌ی گشتی حه‌شدی شه‌عبی ڕه‌تی كرده‌وه هیچ سه‌ركرده‌یه‌كیان له ئه‌نجامی بۆردمانه‌كه‌ی تاجی كوژرا بێ و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌و كاروانه‌ی بۆردمان كراون، بریتی بوون له پزیشكی سه‌ربازی حه‌شدی شه‌عبی و له ڕێی تاجی بۆ به‌غدا بۆردمان كراون.
ئه‌م بۆردمانه نوێیه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له كاتێكدایه به‌ره‌به‌یانی دوێنی هه‌ینیش فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆردمانی كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس و قاسم سوله‌یمانیان له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كرد، به‌وهۆیه‌وه هه‌ردووكیان و چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی تری حه‌شد و پاسداران كوژران، ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی توندی به‌دوای خۆی دا هێناوه و مه‌ترسی هه‌ڵایسانی جه‌نگی نێوان واشنتن و تارانی له عێراق به‌هێز كردووه.