عه‌لى فه‌ده‌وى جێگرى فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران ناوه‌ڕۆكى ئه‌و نامه‌یه ئاشكرا ده‌كات كه ئه‌مه‌ریكا له رێى باڵوێزى سویسراوه ره‌وانه‌ى كردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو چوارى كانوونى دووه‌م عه‌لى فه‌ده‌وى جێگرى فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران قسه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و نامه‌یه‌ى ئه‌مه‌ریكا كردووه كه له‌لایه‌ن باڵوێزى سویسرا به‌یانى دوێنێ هه‌ینى به ئێران دراوه.
ئه‌مه‌ریكا داواى له ئێران كردووه وه‌ڵامه‌كه‌ى ئاستى كوشتنى سوله‌یمانى ره‌ت نه‌كات
لێدوانه‌كه‌ى فه‌ده‌وى له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕى
ئارتى رووسى بڵاو كراوه‌ته‌وه كه ده‌ڵێ، "به‌یانى هه‌ینى ئه‌مه‌ریكییه‌كان به شێوازێكى دیپلۆماسى نامه‌یان بۆ ئێمه ناردووه و ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ تۆڵه بكه‌نه‌وه، ئه‌وا به تۆڵه‌كردنه‌وه‌كه‌تان به‌گوێره‌ى كارى ئێمه بێت". هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ به‌شێكى تر‌ى نامه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێ، "داوایان كردووه وه‌ڵامى ئێران ئاستى كوشتنى سوله‌یمانى تێپه‌ڕ نه‌كات".
جێگره‌كه‌ى فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران ده‌ڵێ، "ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌سه‌ریانه چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامى ئێران بكه‌ن و ناتوانن شێوازى وه‌ڵامدانه‌وه‌كه ده‌ستنیشان بكه‌ن".
دواى كوشتنى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سه‌ر به سوپاى پاسداران له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، به‌رپرسانى ئێران به سیاسى و سه‌ربازییه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ى تۆڵه‌كردنه‌وه ده‌كه‌ن.