له ئه‌نجامی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كدا، زانایانی ئه‌مه‌ریكا بۆیان ده‌ركه‌وتووه چای ڕه‌شیش هاوشێوه‌ی چای سه‌وز ده‌بێته هۆی دابه‌زاندنی كێش و باشكردنی چالاكییه‌كانی جه‌سته.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كردووه‌ته‌وه، زانایان و توێژه‌رانی هه‌ردوو زانكۆی كالیفۆرنیا و لۆس ئه‌نجلسی ئه‌مه‌ریكا، له ئه‌نجامی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر چای ڕه‌ش بۆیان ده‌ركه‌وتووه، چای ڕه‌ش ده‌بێته هۆی دابه‌زاندنی كێش.
زانایان له خولی European Journal of Nutrition ورده‌كاریی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌یان ئاشكرا كردووه و ده‌ڵێن، خواردنه‌وه‌ی چای ڕه‌ش چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له ته‌ندروستی هه‌ناو و جه‌سته ده‌كات، یه‌كێك له‌وانه دابه‌زاندنی كێشی جه‌سته‌یه.
چای ڕه‌ش ده‌توانێ به‌سه‌ر ئه‌و به‌كتریایه‌دا زاڵ بێت كه ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وی
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر دوو مشك تاقی كرایه‌وه و چای ڕه‌ش به یه‌كێكیان درا، ده‌ركه‌وت ئه‌و مشكه‌ی چای پێ دراوه، ڕێژه‌ی ئه‌و به‌كتریایه‌ی جه‌سته‌ی كه‌می كردووه كه به‌رپرسه له قه‌ڵه‌وبوونی جه‌سته، به‌ڵام مشكه‌كه‌ی تر هه‌ر به قه‌ڵه‌وی مابووه‌وه.
سۆزان هینینگ سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كه ڕای گه‌یاند، هه‌موومان ده‌زانین ڕێژه‌ی بۆلیفینۆلاتی ناو چای سه‌وز زۆرترین كاریگه‌ریی له‌سه‌ر باشبوونی جه‌سته هه‌یه به به‌رانبه‌ر له‌و ڕێژه‌یه‌ی له چای ڕه‌شدا هه‌یه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و مژین و كارلێكبوونه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌گه‌ڵ خوێندا دروست ده‌بێت.
زیاتر گوتی، له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا چای ڕه‌ش ده‌توانێ به‌سه‌ر ئه‌و به‌كتریایه‌دا زاڵ بێت كه ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وی و ببێته هۆی لاوازبوونی جه‌سته و پاراستنی له نه‌خۆشی و مانه‌وه‌ی جه‌سته به ته‌ندروستی.