بەپێی ڕاپۆرتێکی ئەمەریکی، قاسم سولەیمانی باش دەیزانی ئەمەریکا بە هیچ شێوەیەک ناتوانن نزیکی ببنەوە، بۆیە بەوپەڕی بوێری لە نزیک خاڵە سەربازییەکانی ئەمەریکاشدا دەهات و دەچوو، لەمەشدا ڕاستی دەکرد، تا فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ترەمپ لەناویان برد و هەموو کۆماری ئیسلامیی ئێران و میلیشیا و هێزە چەکدارەکانی سەر بەوان لە عێراق و لوبنان و یەمەن تووشی شۆک کرد.
ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ـی ئەمەریکی لە ڕاپۆرتێکدا دەیسلەمێنێ، ئەم بڕیارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بە کوشتنی قاسم سولەیمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، لەسەر داوا و پێشنیازی کەسانێکی دەرەوەی کۆشکی سپی بووە کە پێشتر هەمان پێشنیازیان بۆ جۆرج دەبڵیو بووش، سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا کردبوو، دواتریش هەمان پێشنیازیان بۆ باراک ئۆباما سەرۆکی پێشوو کرد، بەڵام هیچیان ئامادە نەبوون ئەنجامی بدەن و ترەمپ بڕیاری لەسەر دا، ئەوەی ئەوان لێی دەترسان، دروستبوونی شەڕێکی فرەجەمسەر بوو بۆ سەر واشنتن، بەڵام ئایا ترەمپ لەو شەڕە گەورە چاوەڕوانکراوە ناترسێ؟
ئەوەی ترەمپ کردی و پێش خۆی نەیانوێرا
لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2007 هەواڵگرییەکانی لەگەڵ هێزی کۆماندۆزی تایبەت بۆ چەند کردەوەگەلێکی ئەمەریکی لە عێراق بوون، شونپێی کابرایەکیان دۆزییەوە کە پێشتر لای دەزگە هەواڵگرییەکان ئاشنایە کە کەسێکی مەترسیدارە بۆ ئەمەریکا، ئەویش بریتی بوو لە لیوا قاسم سولەیمانی، فەرماندەی تەناهی و هەواڵگریی باڵای ئێرانی، بۆیە هەواڵگریییەکان بەپەلە پلانی خۆیان گۆڕی بۆ ئەوەی تا زووە بیکوژن، چونکە دەیانزانی دەبێتە ڕێگرییەکی گەورە لە بەردەم کردەوەگەلەکانیان، بەڵام لە دوا ساتەکانی ئەو شەوەدا، پێش ئەوەی ئەنجامی بدەن بە فەرمانێک ڕاگیرا و جەنەڕاڵ سولەیمانیش ڕای کرد.
سیازدە ساڵە دەیانەوێ بیکوژن و لە دوا ساتەکاندا بڕیارەکەیان ڕاگرتووە
دوای سیازدە ساڵ لەو ڕووداوە، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی (سێی کانوونی دووەم)، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی جۆری MQ-9 Reaper مووشەکبارانی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەکات کە قاسم سولەیمانی و هاوڕێکانی هەڵگرتووە و تازە لە لبنانەوە چوونەتە بەغدا و هەر لە فڕۆکەخانە هەموویان پێوە دەبن و دەکوژرێن. لە نێوان ئەم سیازدە ساڵەدا، چەند جاری تر داوا لە کۆشکی سپی کراوە، بەڵام داواکە ڕەت کراوەتەوە و ئامادە نەبوون ئەو بەرپرسە باڵا ئێرانییە بکوژن!
هێشتا ڕوون نییە، بۆچی دۆناڵد ترەمپ ئەم کاتەی هەڵبژارد بۆ لەناوبردنی ئەو ئەفسەرە باڵایەی کۆماری ئیسلامی، لە کاتێکدا دوو سەرۆکەکەی پێش خۆی ئامادە نەبوون ئەم کارە بکەن، لە ترسی ئەوەی نەبادا کوشتنی ئەو ببێتە هۆی شەڕێکی فراوان لەگەڵ ئێران.
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز دەڵێ، پسپۆڕانی سی ئای ئەی و تەنانەت بەرپرسانی پێنتاگۆن، لەسەر مەترسیی قاسم سولەیمانی بۆ بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەیان کۆک بوون و هیچ شتێکی نوێ لەم چەند مانگەی ڕابردوودا ڕووی نەدابوو، کەواتە وەک ڕۆژنامەکە دەپرسێ، بۆچی ترەمپ ئەم کارەی کرد کە پێش خۆی نەیاندەوێرا بیکەین؟ ماوەی 13 ساڵە، ئەمەریکا سولەیمانی بە هاندانی میلیشیا شیعەکانی عێراق تۆمەتبار دەکات، لە زۆربەی ڕووداەکانی ناوچەکەش وەک ئەوانەی حزبوڵای لبنانی و حووسییەکانی یەمەن دەیکەن، هەمووی بۆ ئەو دەگەڕێننەوە، کەواتە ئەو شتە تازەیە چی بوو کە لەوانەیش گرنتر بوو، تا وای کرد سەرۆک بەپەلە بڕیاری کوشتنی بدات؟
هەر ئەو ڕۆژنامەیە ئاشکرای دەکات، لە ماوەی ئەو ساڵانەدا، لەلایەن ئاژانسە هەواڵگرییەکانی ئەمەریکا و سوپاکەی و ئاژانسە هەواڵگرییەکانی ئیسرائیلەوە بە وردی پشکنین بۆ هەموو شوێنپێیەکی سولەیمانی کراوە و بەشوێنییەوە بوون، بە تایبەتی لە عێراق. ئەوان ئاشکرای دەکەن، زۆر جار سولەیمانی بەبێ ترس و بێمنەتانە لە عێراقدا دەهات و دەچوو، وەک ئەوەی دەیزانی هیچ سەرۆکێکی ئەمەریکی زاتی ئەوە ناکەن نزیکی ببنەوە.
کۆمەڵێ بەرپرسی ئەمەریکیی سەردەمی دۆناڵد ترەمپ و بەرپرسی پێشووش بۆ ئەو ڕۆژنامە ئەمەریکییە لێدوانیان داوە و لەسەر ئەوە کۆکن، ئەم بڕیارەی سەرۆکی وڵاتەکەیان لەخۆوە نەبووە و لە ئەنجامی زانیاریی هەواڵگریی زۆر ورد و نهێنی و سیخوڕیی ئەلیکترۆنی و چاودێریی فڕۆکەی درۆن بووە و لەسەر پێشنیازی ئەوانیش کراوە، بۆیە هەتا کاتی کردارەکەیش جگە لە خودی سەرۆک، هیچ بەرپرسێکی ناو حکوومەتەکەی ئاگەداری نەبوون و زۆر بە نهێنی ئەنجام دراوە کە دەکاتە هەفتەیەک دوای کوشتنی بەڵێندەرە بازرگانە ئەمەریکییەکەی لە کەی وەن کوژرا.
کاتی کوشتنەکەی
دوای ئەوەی بڕیار لەسەر کوشتنی قاسم سولەیمانی یەکلا بووەوە، ئەو تیمە نهێنییەی کاریان لەسەر دەکرد، دوای گفتوگۆیەکی زۆر بڕیاری شوێن و کاتی کوشتنەکەیان دا، لە نێوان ئەوەی لە لبنان بیکوژن یان لە عێراق؟ دواتر گەیشتنە ئەو ئەنجامەی لەگەڵ گەیشتنەوەی بۆ عێراق بەڵام پێش ئەوەی چاوی بە هیچ بەرپرسێکی عێراقی بکەوێت دەبێ کردارەکە بکەن، چونکە دوای ئەوەی ئیدی نابێ بیکەن و تووشی پاشکەوتەی زۆرتر دەبنەوە، ئەم بژاردەیە تەواوی ئەندامانی تیمە نهێنییەکە لەسەری کۆک بوون.
بەرپرسی عێراقی پێشوازییان بکردایە نەدەکوژرا
تەنانەت یەکێک لەو بەرپرسە ئەمەریکییانە بە نیویۆرک تایمزی گوتووە، ئێمە چاودێری دەکەین، ئەگەر لە فڕۆکەخانە هیچ بەرپرسێکی عێراقی لە پێشوازیدا بێت، ئەوا پلانەکە دوادەخەین، بۆیە زۆر بە وردی کارەکانمان کردووە و بە تەواوی وەک پلانی بۆ داڕ‌ێژرابوو جێبەجێ کرا. ئەمەیش ئەو بڕیارە بوو کە پێشتر هەمان تیم بە دوو سەرۆکی پێش ترەمپ گوترا و ئامادە نەبوون بیکەن.
قاسم سولەمانی کێیە؟
جه‌نه‌ڕاڵێكی ئێرانیی بوو له سوپای پاسداران و به‌رپرسی كاره گرانه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بوو، هۆكار بووه بۆ له‌ناوبردنی شۆڕشی سووریا و سه‌رخستنه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و له‌گه‌ڵ سوپای به‌سیج و میلیشیاكان به‌شداری له شه‌ڕی دژی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش كردووه، خۆی ڕاسته‌وخۆ له شه‌ڕی فه‌لووجه و داگیركردنی شاری كه‌ركووك به‌شداری كردووه و له‌لایه‌ن ڕێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه، ناسناوی "شه‌هیدی زیندوو"ی پێ به‌خشراوه.
سولەمانی له 11ی ئاداری 1957 له شاری كرمان باكوری ئێران له‌دایك بووه، له ته‌مه‌نی 23 ساڵییه‌وه بووه به پاسدار و شه‌ڕ ده‌كات و له جه‌نگی عێراق-ئێران، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی "41ی تۆڵه‌ی خوا"ی كردووه و به‌هۆی دڕنده‌ییه‌كه‌یه‌وه، هه‌رزوو پله‌ی سه‌ربازی پێ دراوه. له ساڵانی نه‌وه‌تی سه‌ده‌ی ڕابردوو، كراوه به فه‌رمانده‌ی پۆلیسی سنوور له‌سه‌ر سنووری ئه‌فغانستان بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له ڕۆیشتنی ماده‌ی هۆشبه‌ر له ئێرانه‌وه بۆ توركیا بگرێ، به‌ڵام له‌لایه‌ن توركیاوه تۆمه‌تباره به‌وه‌ی هاوكاریی قاچاخچییه‌كانی كردووه و ڕاپۆرته ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ گرووپی تیرۆریستیی قاعیده هه‌بووه و هه‌موو جۆره هاوكارییه‌كی كردوون.
له ساڵانی 1996 بۆ 1997 ڕاهێنانی به شه‌ڕخوازه عه‌ره‌به‌كانی بۆسنه كردووه و هاوكاری كردوون له ڕێی ئێرانه‌وه به‌ره‌و ئه‌فغانستانیان بپه‌ڕێنێته‌وه. له ساڵی 1998ـه‌وه كراوه به فه‌رمانده‌ی گشتی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسداران و له ساڵی 1999 هۆكار بووه بۆ داپڵۆسینی شۆڕشی قوتابییان و ساڵی 2008 شه‌ڕی نێوان سوپای مه‌هدی سه‌ر به ڕه‌وتی سه‌د و سوپای عێراقی خامۆش كردووه.
له ساڵی 2011 له‌لایه‌ن عه‌لی خامنه‌یی ڕابه‌ری شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانه‌وه، پله‌كه‌ی بۆ لیوا به‌رز كراوه‌ته‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی له عێراق، سووریا، لبنان، یه‌مه‌ن و ئه‌فغانستان پێ هاتووه‌ته سپاردن و سه‌رپه‌رشتیی هه‌موو پڕۆژه پاوانخوازییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات وه‌رگرتووه و ئێسته پیلانی هیلالی شیعی به ته‌واوی له‌به‌رده‌ستى ئه‌ودایه.
پێوه‌ندیی قاسم سولەیمانی به یه‌كێتییه‌وه بۆ ساڵی 2009 ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك له به‌غدا چه‌ند جارێك به نهێنی چاوی به جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌كه‌وێ و له یه‌كێك له جاره‌كاندا له‌گه‌ڵ كریستۆڤه‌ر هیڵ و ڕایمۆند ئۆدیرنۆ كه دوو گه‌وره به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكی بوون له عێراق، كۆبوونه‌وه‌یان كردووه. سولەیمانی له‌و كاته‌وه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی به‌هێز بووه و هاتوچۆكانی بۆ عێراق و سووریا به زۆری له ڕێی خاڵه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه كه ئه‌و حزبه سه‌رپه‌رشتییان ده‌كات، له هه‌ر شه‌ڕێكی سوپای عێراق و میلیشیا شیعه‌كان و پێشمه‌رگه له سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، پلانداڕێژه‌ر بووه.
هادی عامری ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر قاسم سولەیمانی نه‌بووایه، ده‌مێك بوو حكوومه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ڕووخا، وه‌ك چۆن به‌هۆی پێوه‌ندییه باشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌شێكی یه‌كێتی، بووه هۆی داگیركردنی شاری كه‌ركووك و بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی دواخست، ئه‌مه‌ش جارێكی تر له ئێران و عێراق به پاراستنی ناوچه‌كه وه‌سف كرا.