دڵسۆز ماوه‌تی ئه‌كته‌ر /34 ساڵ/ ناوی ڕاسته‌قینه‌ی "لاڤه"یه و له سلێمانی له دایك بووه، ساڵانێكه به هونه‌ری نواندن و شانۆی كوردییه‌وه خه‌ریكه و له چه‌ندان كاری شانۆیی و سینه‌ما و درامادا به‌شدار بووه. ماوه‌تی له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"ـدا باس له كاره هونه‌رییه‌كانی ده‌كات و ده‌ڵێت، "فیلمی كۆمێدی شه‌وی زاوا یه‌كێكه له‌و كاره هونه‌رییانه‌م كه هه‌میشه شانازی پێوه ده‌كه‌م.
كه‌ی ده‌ستت به كاری نواندن و شانۆ كردووه؟
له ساڵی 1999 بۆ یه‌كه‌م جار ده‌ستم به كاری نواندن كرد و یه‌كه‌م فیلمیش كه به‌شداریم تێدا كرد به‌ناوی "كه‌سێكی بێ گوناه" بوو، تا ئێسته‌یش به‌شداریی ده‌یان كورته فیلم و شانۆ و فیلمی سینه‌ماییم كردووه.
ئه‌ی هۆی چییه هه‌ندێك جار له كاری هونه‌ری دوور ده‌كه‌ویته‌وه، به‌ڵام دواتر دهردهكهویتهوه؟
هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه نامه‌وێ بینه‌ر لێم بێزار بێت، بۆیه پێویسته پشوو به خۆم بده‌م، به‌ڵام ماوه‌ی دووركهوتنهوهكانم درێژخایه‌ن نییه و زوو ده‌گه‌ڕێمه‌وه، هه‌ر كاتێكیش گه‌ڕابێتمه‌وه، به پڕۆژه‌ی جیاوازتر و كاری جوانتر گه‌ڕاومه‌ته‌وه و له جاران خزمه‌تی باشتری بینه‌رم كردووه.
به‌هۆی ئه‌و بوێرییانه‌ی له نواندندا هه‌تبووه، هیچ كاتێك ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه و قسه‌ی نه‌شیاوی كۆمه‌ڵگه بوویته‌وه، به‌تایبه‌تی له سۆشیال میدیاوه؟
نه‌خێر تا ئێسته له سۆشیال میدیا ڕووبه‌ڕووی هیچ توانج و قسه‌ی نه‌شیاو نه‌بوومه‌ته‌وه، له‌وانه‌یه هه‌ندێك جار خه‌ڵكێك قسه‌یان له‌سه‌ر كردبم و بۆم ناخۆش بووبێت، به‌ڵام هه‌ر كه‌سێكیش باسی منی كردبێ، ده‌ڵێم كه خوا هیدایه‌تیان بدات.
فیلمی كۆمێدی "شه‌وی زاوا" قسه‌ی زۆری له‌سه‌ر كرا، هه‌روه‌ها به‌شداری تۆ له‌م فیلمه‌دا به شیاو نه‌زانرا، سه‌رنجی خۆت چی بوو؟
فیلمی كۆمێدی "شه‌وی زاوا" له ده‌رهێنانی "حه‌سه‌ن عه‌لی"، یه‌كێك بوو له‌و كاره هونه‌رییانه‌م كه هه‌میشه شانازی پێوه ده‌كه‌م، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وكاته‌ی به‌شداریم له‌و فیلمه‌دا كرد، به‌شداری ژن له سینه‌ما و كاری نواندن كه‌م بوو، له هه‌مانكاتدا هاوشانی كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ری ناسراو و به ئه‌زموونی كوردستان به‌شدار بووم، دوای ئه‌وه هیچ هه‌ستێكی ناخۆش و ناسروشتیم تووش نه‌بوو، ته‌نانه‌ت خه‌ڵكێكی زۆریش ده‌ستخۆشییان لێ كردم.
ئه‌مساڵ ڕه‌تم كرده‌وه گرێبه‌سته‌كه‌م لەگەڵ بەزمی بەزم نوێ بكه‌مه‌وه
بۆچی له پرۆگرامی كۆمێدی "به‌زمی به‌زم" نه‌مای؟
دوای كاركردنم بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له‌و پرۆگرامه، ئه‌مساڵ ڕه‌تم كرده‌وه گرێبه‌سته‌كه‌م نوێ بكه‌مه‌وه، چونكه ئێسته پڕۆژه و كاری تری هونه‌ریم به‌ده‌سته‌وه‌یه، هاوكات ئێسته ده‌بێ كه‌مێك پشوو بده‌م به‌رله‌وه‌ی گه‌شتێكی تری كاره‌كانم له بواری نواندن ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه.
هونه‌ری كوردی بۆ هونه‌رمه‌ندان بووه‌ته پیشه كه بتوانن له‌م ڕێیه‌وه بژێوی ژیانیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن؟
نه‌خێر تا ئێسته هونه‌ری كوردی نه‌بووه‌ته ئه‌و پیشه‌یه‌ی هونه‌رمه‌ندان بتوانن له ڕێیه‌وه بژێویان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌كته‌ر كار ده‌كه‌ن ده‌بێ له پاڵ كاری هونه‌ریی پیشه‌ی دووه‌میان هه‌بێت، ئه‌گه‌رنا ناتوانن ژیانێكی ئاسایی و خۆش بۆ خۆیان دابین بكه‌ن.
دوایه‌مین كاری هونه‌ریت چییه؟
دوا كاری هونه‌ریم به‌شداریكردنم بوو له فیلمی سینه‌مایی "كاكه‌م ئه‌زانێت"، ئه‌م فیلمه به هاوبه‌شی كۆمه‌ڵێك له ئه‌كته‌ری دیار و به توانای ڕۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستانه كه ڕۆڵی سه‌ره‌كیم تێدا بینیوه، پێش ئه‌م فیلمه‌یش به‌شداریم له پڕۆژه‌یه‌كی تری هونه‌ری كرد به‌ناوی "سه‌رێك و هه‌زار كڵاو" بۆ كه‌ناڵی "العێراقیه" به‌شی كوردی، ئه‌و فیلمه‌یش له ده‌رهێنانی مامۆستا نه‌ژاد نه‌جم بوو كه كاری وێنه‌گرتنه‌كه‌ی له شاره‌كانی كه‌ركووك و سلێمانی بۆ كرا.
فیلمی "كاكه‌م ئه‌زانێت" باس له چی ده‌كات؟
ناوه‌ڕۆكی فیلمه‌كه باس له كوڕێك ده‌كات خه‌ڵكی باشووری كوردستانه و عاشقی كچێكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌بێت، دوای ده‌كه‌وێت و ده‌چێته ڕۆژهه‌ڵات بۆ خوازبێنی، به‌ڵام له‌وێ زۆر گرفتی بۆ دروست ده‌بێ و داوای هه‌موو شتێكی لێ ده‌كه‌ن، كوڕه‌كه‌ش به هه‌موو داواكارییه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی كچه‌كه ڕازی ده‌بێت هه‌تا كچه‌كه‌ی پێ ده‌ده‌ن، منیش له فیلمه‌كه‌دا كاره‌كته‌ری خوشكی عیرفان وه‌رگرتووه و هه‌میشه ده‌مگوت من براژنی ڕۆژهه‌ڵاتیم ناوێ.
فیلمه‌كه له كوێ تۆمار كراوه و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕۆڵیان تێیدا بینیوه كێن؟
له شاری سنه ده‌ست به وێنه‌گرتنی كرا و له سلێمانی كاره‌كانی ته‌واو بوو، كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ری به‌توانای ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان تێیدا به‌شدار بوون وه‌ك كاك زاهیر و كاك عه‌دنان، له هه‌مان كاتدا خانم ئیبراهیمی و خانم سوره‌یا ڕۆڵی بچووكیان له فیلمه‌كه‌دا هه‌بوو، له باشووری كوردستانیش خۆم و كاك عیرفانی وه‌ستا محه‌مه‌د ڕۆڵی سه‌ره‌كیمان هه‌بوو. هاوكات ئه‌و فیلمه له ده‌رهێنانی كاك سه‌ركه‌وت بوو.
ئێسته فیلمه‌كه له چ قۆناغێكدایه؟
فیلمه‌كه هه‌موو قۆناغه‌كانی ته‌واو بووه، ته‌نانه‌ت مۆنتاجیش كراوه، به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ندێك هۆكار تا ئێسته له سینه‌ماكان پێشان نه‌دراوه، به‌تایبه‌ت له‌به‌ر ئه‌و بارودۆخه خراپه‌ی ڕووی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرد، بۆیه جارێ چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین بارودۆخه‌كه هه‌ندێك به‌ره‌و ئاساییبوونه‌وه بچێت، ئینجا له سینه‌ماكان نمایشی ده‌كه‌ین.
وشه/محه‌مه‌د جه‌مال