واتس‌ئاپ ڕای گه‌یاند كه له یه‌كی شوباتی ئه‌مساڵه‌وه به‌رنامه‌كه‌یان ڕاده‌گرن له‌سه‌ر ئه‌و مۆبایلانه‌ی ڤێرژنی كۆن به‌كارده‌هێنن، چونكه ئه‌مه كێشه بۆ سیستمی كاركردنی به‌رنامه‌كه دروست ده‌كات.
شاره‌زایانی ماڵپه‌ڕی به‌ریتانی "
thesun" ئه‌وه‌یان روونكردووه‌ته‌وه كه واتس‌ئاپ ئه‌مرۆ بڕیاره‌كه‌ی ده‌ركردووه و هه‌ر مۆبایلێك له یه‌كی شوباته‌وه ڤێرژنی كۆن مۆبایله‌كانیان یان ڤێرژنی كۆنی به‌رنامه‌كه به‌كاربهێنن ئه‌و واتس‌ئاپ له‌سه‌ر مۆبایله‌كانیان كار ناكات و ده‌وه‌ستێت، هه‌روه‌ها بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌ش ته‌نیا ده‌بێ ڤێرژنی مۆبایله‌كه‌ت به‌رز بكه‌یته‌وه.
بۆ ئەوەی واتسئاپەکەت نەوەستێ ڤێرژنی مۆبایلەکەت بەرز بکەوە
له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو بڕیاره‌كه جێ به‌جێ ده‌كرێت و هه‌موو ڤێرژنه‌كانی "ئای ئۆ ئێس و ئه‌ندرۆید" ده‌گرێته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ به‌رنامه‌كه له‌ناو مۆبایله‌كه‌تدا نه‌وه‌ستێ ڤێرژنی به‌رز بكه‌وه، چونكه دوای ئه‌و رێكه‌وته واتس‌ئاپ كار ناكات.
به‌رنامه‌ی واتس‌ئاپ به‌كار دێت بۆ گۆڕینه‌وه‌ی نامه و پێوه‌ندیكردن له نێوان به‌كارهێنه‌رانی به‌رنامه‌كه، ئه‌م به‌رنامه‌یه له ساڵی 2009 له‌لایه‌ن "بریان ئاكتۆن" ئه‌مه‌ریكی دامه‌زراوه كه ئه‌م به‌رنامه بۆ ئاسانكردنی نامه و پێوه‌ندییه گشتییه‌كان دروست كراوه و له سه‌رانسه‌ری دنیا خه‌ڵكانێكی زۆر به‌كاری دێنن، هه‌روه‌ها له نوێترین ئه‌پده‌یتیدا تایبه‌تمه‌ندی پێوه‌ندیكردنی به‌كۆمه‌ڵی زیاد كردووه كه به‌كارهێنه‌رێكی زۆر گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ ئاپه‌كه‌ی.