ڕۆدریگۆ ئاڵڤێس ئه‌و پیاوه به‌ڕازیلییه‌ی به هاوشێوه‌ی مێرده‌كه‌ی باربی ناوی ده‌ركردبوو، ڕه‌گه‌زی خۆی گۆڕی و ده‌ڵێ: ئێسته خۆم باربیم.
ماڵپه‌ڕی
ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ڕۆدریگۆ ئاڵڤێس ئه‌و پیاوه به‌ڕازیلییه‌ی به "بووكه‌ڵه‌ی كێن" كه له فیلم كارتۆنی باربیدا خۆشه‌ویست و هاوسه‌ری باربییه ناوی ده‌ركردبوو، نه‌شته‌رگه‌ریی گۆڕینی ڕه‌گه‌زی كرد و خۆی كرد به ژن.
ڕۆدریگۆ كه ئێسته ناسناوی جێسیكای بۆ خۆی داناوه ده‌ڵێ، هه‌ر له منداڵییه‌وه حه‌زم له جلوبه‌رگ و شێوازی قژی كچ بووه، به‌ڵام نه‌مده‌زانی ئه‌م حه‌زه‌م شتێكی سروشتییه و له‌گه‌ڵمدا گه‌وره ده‌بێ و ڕۆژێك له ڕۆژان بۆم ڕێك ده‌كه‌وێ خۆم له‌و حه‌زه‌دا ببینمه‌وه.
زیاتر ده‌ڵێ، هه‌میشه كه به‌ته‌نیا بووم خۆم كردووه به كچ، واته جلی كچانه‌ی ڕووتم له‌به‌ر كردووه و پێڵاوی بن به‌رزم له پێ كردووه و به‌ناو باخی ماڵه‌كه‌مدا پیاسه‌م ده‌كرد، ته‌نیا ئه‌و كاتانه هه‌ستم به ئاسووده‌یی ده‌كرد.
ئێستە پیاوه‌كانی ده‌وروبه‌رم داوای هاوسه‌رگیریی و پێوه‌ندیی خۆشه‌ویستیم لێ ده‌كه‌ن
ئه‌م پیاوه ته‌مه‌نی 38 ساڵه، به‌ڵام له‌مه‌ودوا دوو ته‌مه‌ن و دوو ڕۆژی له‌دایكبوونی هه‌یه، وه‌ك ده‌ڵێ، یادی یه‌كه‌می له‌دایكبوونم ئه‌و ڕۆژه‌یه كه وه‌ك كوڕ تێیدا هاتوومه‌ته دنیا، یادی دووه‌میش ئه‌و ڕۆژه‌یه كه به یه‌كجاریی خۆم كردووه به كچ.
ئێسته به‌شێك له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانی جێسیكا ته‌واو بوون و به یه‌كجاریی خۆی وه‌ك كچ به وڵاته‌كه‌ی و دنیا ناساندووه، له‌باره‌ی پشتگیریی هاووڵاتییانی ده‌وروبه‌ری و هه‌وادارانی ده‌ڵێ، هه‌رگیز باوه‌ڕم نه‌ده‌كرد به‌و شێوه‌یه پشتم بگرن و ڕێز له بڕیاره‌كه‌م بگرن، هه‌موویان ئه‌م گۆڕانكارییه‌ی منیان په‌سه‌ند كردووه و ئێسته وه‌ك كچێك مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت پیاوه‌كانی ده‌وروبه‌رم داوای هاوسه‌رگیریی و پێوه‌ندیی خۆشه‌ویستیم لێ ده‌كه‌ن.