به‌یان مه‌حموود كه به بەیان بۆمبا ناسراوه و هونه‌رمه‌ندی بواری كۆمێدییه له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ "وشه"دا ئاشكرای ده‌كات، بۆچی وازی له به‌رنامه‌ی ماڵی به‌یان هێناوه.
ئه‌كته‌ری دیاری بواری كۆمیدی به‌یان بۆمبا له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ "وشه" كۆمه‌ڵێك نھێنیی ژیانی بۆ ھه‌وادارانی ئاشكرا ده‌كات. به‌یان ئێسته سه‌رقاڵی ڕۆڵبینینه له به‌رنامه‌ی "مقۆ مقۆ" كه له كه‌ناڵی سپێده هه‌فته‌ی ڕۆژێك نمایش ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ھونه‌رمه‌ندی به ئه‌زموونی بواری كۆمیدی.
بۆمبا ئێسته له كۆمیدیادا ڕۆڵ ده‌بینێت له درامای گه‌رده‌لولدا له‌گه‌ڵ ھونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی بواری كۆمیدی ماھیر حه‌سه‌ن ڕۆڵی تراجیدیای گێڕاوه
به‌یان بۆمبا و به‌یان زه‌ریفی پێكه‌وه به‌رنامه‌ی "ماڵی به‌یان"یان پێشكه‌ش ده‌كرد له كه‌ناڵی ئێن ئارتی دوو، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه ئه‌و به‌رنامه‌یه ڕاگیراوه و بۆمبا ده‌ڵێت " وازم له‌و به‌رنامه‌یه ھێنا له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ده‌وامی زانكۆم ھه‌بوو ھه‌روه‌ھا فه‌رمانبه‌ریش بووم و ماندووبووم و نه‌مده‌توانی درێژه به به‌رنامه‌كه بده‌م".
به‌ھۆی ئه‌وه‌ی باوكی بۆمبا وه‌ستای كه‌باب بووه وایكردووه كه به‌یان عاشقی خواردنی كه‌باب بێت، بۆیه ده‌ڵێت دایم دڵم بۆ كه‌باب لێده‌دات و له باوكیشمهوه شتێك له‌سه‌ر دروستكردنی كه‌باب فێربووم.
به‌یان بۆمبا به درۆكردن له‌گه‌ڵی بێتاقه‌ت و توڕه ده‌بێت و خوازیاره كه‌س ئه‌و كاره‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كات، بۆیه كاتێك كه‌سێك توڕه و بێتاقه‌تی ده‌كات به چوونه ده‌ره‌وه و پیاسه كردنێك ھه‌وڵده‌دات ئه‌و بێتاقه‌تیه له مێشك و دڵیدا ده‌ربكات و ده‌ڵێت "ژیانی خۆم وا ڕێكخستووه كه به شتی كه‌س بێتاقه‌ت نه‌بم" كاتێكیش باری ته‌ندروستی ناساغ ده‌بێت ئه‌وا له ماڵه‌وه ده‌مێنێته‌وه و حه‌ز ده‌كات كه‌س قسه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كات و حه‌زی بۆ ھیچ شتێك ناچێت.
بۆمبا ئێسته له كۆمیدیادا ڕۆڵ ده‌بینێت له درامای گه‌رده‌لولدا له‌گه‌ڵ ھونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی بواری كۆمیدی ماھیر حه‌سه‌ن ڕۆڵی تراجیدیای گێڕاوه و دواتر له چه‌ندان دراما و كورته فیلم و به‌رنامه‌ی كۆمیدیدا ڕۆڵی بینیوه.
جوانی ڕوخسار و ئه‌نجامدانی جوانكاری لای به‌یان گرنگی خۆی هه‌یه و ده‌ڵێت: جوانكاری له ته‌مه‌نی گه‌نجیدا به گرنگی نازانم مرۆڤ به سروشتی خۆی جوانه، به‌ڵام گرنگه جوانكاری بچێته دوای ته‌مه‌نی 50 ساڵی كاتێك ده‌بینیت كه پێستی ڕوخسار چرچی تێكه‌وتووه ئه‌وسا جوانكاری ئه‌نجام بده‌یت.
به‌یان بۆمبا ته‌مه‌ن /57/ ساڵ له گه‌ڕه‌كی كانی ئێسكانی سلێمانی له‌دایكبووه و ئێسته سه‌رپه‌رشتیاری ھونه‌ریه له چالاكی قوتابخانه‌كان و خوێندكاری قۆناغی كۆتایی كۆلیژی ھونه‌ره جوانهكانه له به‌شی سینه‌مادا.
له‌ساڵی 1987 هاوسه‌رگیری كردووه و دایكی كچێكه و له 2007 له ھاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووهته و له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌یدا ده‌ژی له سلێمانی.
سلێمانی/ ئاریان محه‌مه‌د