چۆن شێرپەنجە لە خواردنی سوورەکراو دوور دەخەیتەوە؟

:: PM:07:24:12/01/2020 ‌

خواردنی سوورەكراو بە گشتی ئەگەر زۆر بخورێ، زیان دەبەخشێ بە تەندروستی مرۆڤ، توێژینەوییەكیش بۆ ئەوەی كەمترین زیانی هەبێ، رێنماییەك رادەگەیەنێ.

دەستەی ئەڵمانی بۆ چاودێری كوالیتی خۆراك، هۆشداری دا لەسەر ئەو خواردنانەی كە لە تاوە سوور دەكرێنەوە، واتە زۆر نزیكن لە بنی تاوەكە، چونكە كانزای تێدایە لەگەڵ خواردنەكە تێكەڵ دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە.

جؤری تاوەکەی لێی دروست دەکرێ کاریگەری دروست دەکات

بەپێی ئەو دەستەیە، خواردنەكە گۆشتی سوور، یان پەلەوەر، یاخود سەوزەوات بێت، هەر ئەو ئەگەری تووشبوونە دەیگرێتەوە. باس لەوەش دەكات كە جۆری ئاگرەكە، كارەبایی بێت، یان غاز، یاخود رەژوو، هەر هەمان گرفتی هەیە.
 
ئەو رۆن و زەیتەی لە ناو تاوەكە گەرم دەكرێ بۆ ئەوەی خواردنەكەی لێ سوور بكرێتەوە، مادەی شێرپەنجاوی لێ دروست دەبێ و لە رێگەی بە هەڵماندنەوە، پێكەوە تووشی خواردنەكەی دەكەن.

بۆ خۆ پاراستن لەو ئەگەرە خراپە، خواردن لە ناو تاوەی قووڵ یاخود مەنجەڵ سوور بكرێتەوە باشترە، بۆ ئەوەی خواردنەكە نەكەوێتە سەر تەختی تاوەكەوە و لە بۆشاییدا بمێنێتەوە، لانی كەم دەبێت قووڵایی ئەو تاوەیە 15 سانتیمەتر بێت.



وشە - كوردۆ شابان