پێگه‌ی ستراتفۆری ئه‌مه‌ریكی كه ناوه‌ندێكی گرنگی توێژینه‌وه‌ی ستراتیجی و ته‌ناهییه و نزیكه له ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا "سی ئای ئه‌ی" له ڕاپۆرتێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ ڕووداو و پێشهاته‌كانی 2020 له ڕووی سیاسی و ئابووری له جیهان خسته ڕوو.
له سه‌ره‌تای
ڕاپۆرته‌كه هاتووه، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و كۆنگرێس كه له كۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌نجام ده‌درێ، زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا چاویان له‌سه‌ره و ده‌یانه‌وێ وه‌به‌رهێنان و لۆبی له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌كانی بكه‌ن، بۆیه ئه‌مه ڕووداوێكی گه‌وره ده‌بێ و وڵات و گرووپه ناده‌وڵه‌تییه‌كانی وه‌كو ئێران و كۆریای باكور و تاڵیبان و داعش و ڕێكخراوه‌كانی تر كێبه‌ركێ ده‌كه‌ن له‌وه‌ی خاڵه لاوازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سه‌رده‌می بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بقۆزنه‌وه و فشاری زیاتر له‌سه‌ر واشنتن دروست بكه‌ن و له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن، هاوكات هه‌موو هه‌وڵ و ئامانجیشیان ئه‌وه‌یه كه تره‌مپ له هه‌ڵبژاردن شكست بهێنێت، زۆرێك له وڵاتانی تری جیهانیش هه‌مان هه‌ڵوێستیان هه‌یه، چونكه تره‌مپ به كه‌سێكی بێ به‌ڵێن و بازرگان ناو ده‌به‌ن.
ئاماژه دراوه، سه‌ره‌ڕای هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران و كۆریای باكور، به‌ڵام له 2020یش دووباره كرده‌وه سه‌ربازی و جه‌نگییه كورت مه‌ودا و پچڕ پچڕهكان به‌رده‌وام ده‌بن، ئه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ی گرژی و هه‌ڕه‌شه‌ی دیپلۆماسی و سیاسی بن، یان له كرده‌ی سه‌ربازی بچووك بچووك بۆ به ئامانجكردنی سه‌ركرده‌كانی یه‌كتر و هێرشكردنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كتر.
له‌باره‌ی ئابووری جیهانیش له 2020 ستراتفۆر هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، كه هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره و مه‌ترسیدار له 2020 ڕووبه‌ڕووی ئابووری جیهان ده‌بنه‌وه، به جۆرێك كه شۆكهێنه‌ر و سورپرایز ده‌بن، بۆ وڵاتانی جیهان به گشتی و ئابووری لۆكالی ناوچه جیا جیاكانی جیهان به تایبه‌تی، هۆكاره‌كانی به‌رده‌وامی كێشه و تهنگژهیش له ئابووری جیهان، بۆ فشاره سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی چین و ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا بۆ سه‌ر یه‌كتر ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، جیا له‌وه‌یش به‌رده‌وامی سیاسه‌تی ده‌ستپێوه‌گرتن له ئه‌مه‌ریكای لاتین و باكوری ئه‌فریقا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌بێته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی كه دۆخه‌كه هه‌ره‌س نه‌هێنێت و ته‌نگژه‌ی مه‌ترسیدار و بكوژ ڕوو له جیهان نه‌كات.
جه‌نگ و توندوتیژی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رده‌وامی ده‌بێت
هاوكات ڕێككه‌وتنی بازرگانی جیهانی و ڕێككه‌وتنی دراوی كاغه‌زی و بازاڕی بۆرسه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌كانه‌وه به ناڕوونی و به‌شاراوه‌یی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ و له رووكه‌ش دا پابه‌ندیه‌تی خۆیان دووپات ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام له ژێره‌وه مامه‌ڵه‌ی نهێنی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و پێشێلی سه‌رجه‌م ڕێكاره‌كان ده‌كه‌ن.
له ڕاپۆرته‌كه باس له كاریگه‌ری سیاسی و ئابووری له 2020 له ناوچه جیا جیاكانی جیهان كراوه و له‌باره‌ی ڕۆژئاوای ئاسیا دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیا و زه‌ریای ئارام له ڕووی ئابوورییه‌وه به‌رده‌وام ده‌بن له پێشكه‌وتن و كاریگه‌ری گه‌وره‌تر له‌سه‌ر ئابووری جیهان دروست ده‌كه‌ن، له‌باره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقایش له ڕاپۆرته‌كه هاتووه، كه ئه‌و ناوچه‌یه له نێوان وڵاتانی زلهێز به‌رده‌وام ململانێ‌یان له‌سه‌ر ده‌كرێ و یارییه سیاسی و ئابووری و ته‌ناهییه‌كان به‌رده‌وامیان ده‌بێت، له ڕووی باڵادهستیشهوه هه‌ریه‌ك له ئێران و توركیا وه‌ك دوو هێزی كلاسیكی ناوچه‌كه ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام سعوودیه و میسڕیش ده‌یانه‌وێ ڕیزه‌كانی عه‌ره‌ب یه‌ك بخه‌ن و ببن به یاریكه‌ری سه‌ره‌كی له ناوچكه، پێشبینی ده‌كرێ ئه‌مه‌یش گرفتی ته‌ناهی گه‌وره‌تر له ناوچه‌كه به گشتی و له باكوری ئه‌فریقا به تایبه‌تی دروست بكات، به گشتیش هه‌ردوو ناوچه‌كه له 2020 به‌رده‌وام ده‌بن له ململانێ و ناجێگیری و ناله‌باری دۆخی ته‌ناهی.
ستراتفۆر له‌سه‌ر ئه‌وروپا نووسیویه‌تی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌زموونێكی گرنگ و پێشكه‌وتووی جیهانه، به‌ڵام له 2020 پێشبینی ده‌كرێ دووركه‌وتنه‌وه‌ی زیاتر له نێوان وڵاتانی ئه‌وروپا دروست ببێت، به تایبه‌تیش وڵاتانی ڕۆژئاوا و ناوچه‌ی ئۆراسیا به‌هۆی كاریگه‌ری ڕووسیا و توركیا به‌سه‌ر وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات و باشووری ڕۆژهه‌ڵات، پێشبینی ده‌كرێ له‌گه‌ڵ برۆكسل و وڵاتانی ڕۆژئاوای ئه‌وروپا گرفتی گه‌وره له نێوانیان دروست ببێت، به‌ڵام ئه‌سته‌مه بگات به ئاستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتییه‌كه و تێكچوونی دۆخی ته‌ناهی كیشوه‌ره‌كه.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا چاره‌نووسسازه و وڵاتان گره‌وی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن
له هه‌ردوو كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باكور و باشووریش پێشبینی ده‌كرێ پێگه و هه‌ژموونی كه‌نه‌دا و مه‌كسیك له ناوچه‌كه و جیهان به‌ره‌و به‌هێزبوونی زۆرتر له ڕووی ئابووری و سیاسییه‌وه هه‌نگاو بنێت، باشووری ئاسایش به مه‌ترسیدارترین ناوچه‌ی جیهان ناوبراوه بۆ 2020 به‌هۆی بوونی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن پاكستان و هیندستانه‌وه و ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی شه‌ڕ و ناكۆكی و گرژییه‌كانی هه‌ردوولا له‌سه‌ر ناوچه‌ی كشمیر.
باشووری ئه‌فریقایش له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر و دۆخی ناجێگیری ته‌ناهی و گه‌نده‌ڵی فره‌وان و هه‌ژاری فره‌وانتر و به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتووانی ده‌بێت، كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كه گرفت و كاره‌ساته مرۆییه‌كان له‌و ناوچه‌یه به‌رده‌وامیان هه‌بێت.