زۆر له هاووڵاتییان به ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌زه جیاوازه‌كانه‌وه، به‌ده‌ست ئازاری به‌كتریای گه‌ده‌وه ده‌ناڵێنن، پسپۆڕێك ئاماژه به‌وه ده‌كات، زوو چاره‌سه‌رنه‌كردنی به‌كتریای گه‌ده، ده‌بێته هۆی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده. داواش ده‌كات ھه‌ر كه‌سێك ھه‌ستی به ئازار له گه‌ده‌یدا كرد، سه‌ردانی پزیشك بكات بۆ چاره‌سه‌ر.
سه‌حه‌ر قادر ھه‌رچه‌نده ته‌مه‌نی 23 ساڵه، به‌ڵام چه‌ند ساڵێكه به ده‌ست ئازاری گه‌ده‌یه‌وه ده‌ناڵێنێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌ده‌ی تووشی به‌كتریا بووه. سه‌حه‌ر بۆ "وشه" ده‌ڵێت له‌وكاته‌ی كه ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی گرتووه، ناتوانێ ھه‌موو خواردنێك بخوات، له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌ده‌ی ئازاری ده‌بێت، پێستیشی ته‌واو خراپ بووه و پزیشكی تایبه‌ت به پێستیش ناتوانێ چاره‌ی بكات و ده‌ڵێ ھۆكاره‌كه به‌كتریای گه‌ده‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه چه‌ند جارێكیش نازووری كردووه.
هه‌ڵگرانی ئه‌م جۆره به‌كتریایه هیچ نیشانه‌یه‌كی دیاریكراویان نییه
به‌كتریای گه‌ده، یه‌كێك له نه‌خۆشییه باوه‌كانه له ناو خه‌ڵكدا، كه له ڕێی به‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌م و ده‌ستی كه‌سی تووشبوو یان له ڕێی خۆراكێكی پیسبوو به به‌كتریاكه ده‌گوازرێته‌وه.
دكتۆر زانا عوسمان عه‌بدوڵا پسپۆڕی هه‌ناو و نه‌شته‌رگه‌ریی گشتی روونی ده‌كاته‌وه، مێژووی دیاریكردنی ئه‌م جۆره به‌كتریایه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1983 له‌لایه‌ن هه‌ردوو زانا Warren and Marshall ، كه ئه‌وكاته به‌م جۆره به‌كتریایه ده‌گوترا Compylo bacter pylorids ، به‌ڵام ئێسته ناوی به‌كتریاكه گۆڕاوه بۆ Helicobacter pylori یان پێی ده‌گوترێت به‌كتریای گه‌ده، ئه‌م جۆره به‌كتریایه زۆر بڵاوه له‌ناو خه‌ڵكدا كه ده‌گاته ڕێژه‌ی 50%، به یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی تووشبوون به هه‌وكردنی درێژخایه‌نی گه‌ده و پاشان دروستبوونی برینی گه‌ده به ڕێژه‌ی 10% داده‌نرێت. ئه‌م جۆره به‌كتریایه له ڕێی Oral- oral یان Feco-oral ده‌گوازرێته‌وه، واته له ڕێی پیسایی یان له لیكی كه‌سی تووشبوو بۆ كه‌سێكی تر.
له‌باره‌ی نیشانه‌كانی ئه‌م جۆره به‌كتریایه دكتۆر زانا ئاشكرای كرد، هه‌ڵگرانی ئه‌م جۆره به‌كتریایه هیچ نیشانه‌یه‌كی دیاریكراویان نییه، به‌ڵام هه‌ندێك جار ئازاری سك، هێڵنجدان، ڕشانه‌وه، سك ئاوسان، سكچوون، خواردنی كه‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌سی تووشبوو له ڕێی پشكنینه‌وه ده‌ركه‌وت كه نه‌خۆشییه‌كه‌ی هه‌یه و چاره‌سه‌ری وه‌رنه‌گرت، ئه‌وا ئه‌م نیشانانه‌ی ده‌بێت:
1- ئازاری سك كه زۆربه‌ی كات به‌رده‌وامه.
2- هه‌ندێك جار ڕشانه‌وه‌ی خوێناوی hematamesis یان ڕه‌شبوونی پیسایی Melena كه هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه به‌هۆی خوێنبه‌ربوونی ناوپۆشی گه‌ده یان دوانزه‌گرێوه ده‌بێت.
3- كه‌مخوێنی و سه‌رگێژخواردن و زوو ماندووبوون".
نه‌خۆشییه‌كه به چه‌ند قۆناغێكدا تێده‌په‌ڕێت كه ئه‌وانیش بریتین له:
1- هه‌وكردنی درێژخایه‌نی گه‌ده Chronic Gastritis.
2- به ڕیشاڵبوون و له‌ده‌ستدانی خانه‌ی ناو پۆشی گه‌ده Atrophic Gastrtis.
3- گۆڕینی شێوازی خانه‌كان و metaplasia پاشان قۆناغی ده‌ستپێكی شێرپه‌نجه Dysplasia.
4- هه‌ندێك جۆری تایبه‌تی شێرپه‌نجه -Adeno carcinoma
5- لیمفۆمای گه‌ده
نه‌خۆشییه‌كه له چه‌ند ڕێیه‌كه‌وه ده‌توانرێت نیشانه‌كانی ده‌ستنیشان بكرێت، ئه‌وانیش بریتین له :
1- له ڕێی پشكنینی خوێن serology testئه‌م جۆره پشكنینه ده‌توانێ ده‌ستنیشانی نه‌خۆشییه‌كه بكات به ڕێژه‌ی 79%-90.
2- پشكنینی پیسایی H.pylori fecal Antigen ڕێژه‌ی دیاریكردنی نه‌خۆشییه‌كه تیایدا %94.
3- له رێی هه‌ناسه‌وه Carbon-13 Urea Breath test به رێژه‌ی 95%.
4- له ڕێی هه‌ناو بینینی نازووری گه‌ده Endoscopy .
ده‌توانرێ له چه‌ند ڕێیه‌كه‌وه پشكنین بۆ گه‌ده بكرێت ئه‌وانیش له ڕێی:
1-Rapid urease test
2- وه‌رگرتنی پارچه گۆشت Histology.
3- زه‌رعی به‌كتریا Culture.
ئه‌م نه‌خۆشییه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاسان نییه، به‌ڵام چاره‌سه‌ره‌كان بۆی به‌رده‌سته، دكتۆر زانا له‌باره‌ی شێوازی چاره‌سه‌ر و خۆپاراستن له‌م جۆره به‌كتریایه گوتی، "چاره‌سه‌ر ته‌نیا بۆ ئه‌وانه به‌كار ده‌هێنرێت كه پشكنینه‌كه ئه‌م جۆره به‌كتریایه دیاری بكات، پاشان ده‌بێت كۆرسی چاره‌سه‌ره‌كه كاتی خۆی ته‌واو بكات به نزیكی دوو هه‌فته، چاره‌سه‌ره‌كه‌ش پێی ده‌گوترێت چاره‌سه‌ری سیانی Triple therapy كه بریتین له‌مانه:
1- بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ . Omeprazole + Amoxicillin + Clarithromycine
2 بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ. Bithmuth subsalicylate + Tetracycline Metronidazole
3-- بۆ ماوه‌ی 10 یان 14 ڕۆژ. Lansoprazole + Amoxicillin+ Clarithromycine
ئه‌و پزیشكه باشترین ڕێی خۆپاراستنیش ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت، گرنگیدان به پاك و خاوێنی ئاو و خۆراك، هه‌روه‌ها ده‌ست شووشتن به‌تایبه‌تی پێش نانخواردن، دووركه‌وتنه‌وه له‌و شوێن و خواردنانه‌ی كه مه‌رجی ته‌ندروستییان تێدا نییه، ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ی كه باشتره لێی دوور بكه‌ونه‌وه، بریتین له خواردنه‌وه كحوولییه‌كان، خواردنه ترشه‌كان ئه‌سیدییه‌كان وه‌ك ته‌ماته، خواردنه‌وه‌ی قاوه، میوه ترشه‌كان، خواردنی چه‌ور، خواردنه‌وه گازییه‌كان كاربۆنییه‌كان و خواردنی توون.
له توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌شی پزیشكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ركه‌وتووه كه 66٪ به‌كتریای گه‌ده‌یان ھه‌بووه، ھه‌روه‌ھا به‌پێی ئاماری نه‌خۆشخانه‌ی ھیوا دوای پشكنین بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه تووشبووی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده‌ن، ده‌ركه‌وتووه كه نزیكه‌ی 56٪ به‌كتریای گه‌ده‌یان ھه‌بووه، بۆیه پزیشكه پسپۆڕه گشتییه‌كه ھۆشداری ده‌داته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌كتریای گه‌ده‌یان ھه‌یه كه چاره‌سه‌رییه‌كان وه‌ربگرن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر وه‌رنه‌گرێت، ئه‌و به‌كتریایه كاریگه‌ری له‌سه‌ر خانه‌كان ده‌بێت و تووشی ھه‌وكردن و دواتریش تووشی شێرپه‌نجه‌ی ده‌كات.
سلێمانی/ ئاریان محه‌مه‌د