ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له شاری كه‌ركووك کچێک کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا تا ئێسته هۆكاره‌كه‌ی نه‌زانراوه، ئه‌مه‌یش ده‌بێته یه‌كه‌م قوربانی ژن له ساڵی نوێ له‌و شاره تۆمار ده‌كرێت.
ئه‌مه ده‌بێته یه‌كه‌م قوربانی ژن له ساڵی نوێ
به‌پێی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی له شاری كه‌ركووك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، کەمێک پێش ئێسته لە گەڕەکی شۆڕیجەی شاری کەرکووک، نزیک وێنەگری شەهرەزاد کچێکی تەمەن 31 ساڵان بەناوی چێنەر ناسیح محێدین خۆی كوشتووه.
سه‌رچاوه‌كه گوتی، چێنەر ناسیح محێدین، پیشەی مامۆستایە لەناو ماڵی خۆیان بەپەت خۆی خنکاندووه و کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا، پۆلیس گه‌یشتووه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه ده‌ستی پێ كردووه.
شایه‌نی باسه له شاری كه‌ركووك زۆربه‌ی قوربانییه‌كانی ژنان به‌هۆی تدوتیژی به‌رانبه‌ریانه له‌لایه‌ن خانه‌واده و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌یه، ساڵی 2019 43 ژن بوونه قوربانی له شاری كه‌ركووك و به‌وهۆیه‌وه شاره‌كه بووه دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری عێراق كه قوربانی ژنانی زۆره.