هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی به ناوی جیری تۆماس له ویلایه‌تی دیترۆیت، دوای 30 ساڵ گرتن و خستنه زیندانی دواجار بێ‌تاوان ده‌رچوو و بڕیاری ئازادكردنی ده‌ركرا، ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایی چالاكانی مافی مرۆڤی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و هه‌مووان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه پێویسته دادگاكان وردتر بڕیار بده‌ن و كه‌سانی بێ‌تاوان نه‌خه‌نه گرتووخانه‌وه.
جیری تۆماس /ته‌مه‌نت 62 ساڵ/ به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ژنێك له ساڵی 1990 گیرا، هه‌رچه‌نده هه‌موو تۆمه‌ته‌كانی ڕه‌تی كرده‌وه و ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی خسته‌گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی بڕوا به دادوه‌ر بهێنێت، كه ئه‌و هه‌رگیز كاری له‌مشێوه‌یه‌ی نه‌كردووه، به‌ڵام بێسوود بوو و دواجار دادگا بڕیاری سزادانی دا و خرایه گرتووخانه‌وه.
پارێزه‌ره‌كه‌ی جیری بۆ سه‌لماندنی بێتاوانی خۆی، له‌گه‌ڵ كۆلێژی ماف و قوتابیانی زانكۆی میشیگان و نیویۆرك كه‌وته هه‌وڵدان، تا دواجار توانیان بێتاوانی ئه‌و پیاوه بسه‌لمێنن و ئازادی بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه دوای به‌سه‌ربردنی 30 ساڵ له گرتووخانه دێ، كه نزیكه‌ی نیوه‌ی ته‌مه‌نی ئێسته‌ی له گرتووخانه بووه.
كه‌مته‌رخه‌می پۆلیس هۆكاری به هه‌ڵه تاوانباركردنی ئه‌و پیاوه بووه
جین بوش له پرۆژه‌ی هه‌وڵدان بۆ سه‌لماندنی بێتاوانی، به هه‌ڵه گیراوان له كۆلێژی یاسای زانكۆی یشیڤا گوتی، ئه‌گه‌ر پۆلیس پێش 30 ساڵ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وردی بكردایه، هه‌رگیز نیوه‌ی ژیانی ئه‌و پیاوه له گرتووخانه نه‌ده‌بوو، به‌ڵام كه‌مته‌رخه‌می پۆلیس و سووربوونی دادوه‌ر له‌سه‌ر تاوانباركردنی، وایكرد كه ئه‌و تاوانه به‌سه‌ر جێرمی بێ‌تاوان بسه‌پێنرێت.
تۆماس به هه‌ڵه سزای گرتنی بۆ ماوه‌ی 50 ساڵ بۆ ده‌رچوو و زیاتر له نیوه‌ی سزاكه‌یشی ته‌واو كرد تا توانرا بێتاوانی بسه‌لمێنرێت و له گرتووخانه ڕزگاری ببێت.