لەبارەی ئێكسپایەربوونی دەرزی ئەنفەلەوەنزا روونكردنەوە دەدرێت

:: PM:02:03:15/01/2020 ‌
لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگۆیەك بڵاو كراوەتەوە كە دەرزیی دژە ئەنفلەوەنزا لە نەخۆشخانەی كۆماری هەولێر هاتووەتە كڕین، بەڵام دەرزییەكە مێژووەكەی بەسەر چووە. بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رای دەگەیەنێت، ئێمە بەدواداچوون دەكەین.

ئەمڕۆ چوارشەم 15ی كانوونی دووەم، دەنگۆیەك لە تۆڕی كۆمەڵایەتییەكان بڵاو كراوەتەوە كە دەرزیی دژە ئەنفلەوەنزا لە نەخۆشخانەی كۆماری هەولێر كە ناسراوە بە / رزگاری/ كڕاوە و مێژووەكەی بەسەر چووە. یوسف عوسمان چالاكی مەدەنی بە "وشە"ی راگەیاند، لەناو نەخۆشخانە زانیارییان بۆ ناردووم كە ئەو دەرزییە دژە ئەنفلەونزایە، بەڵام نازانرێت چ ئەنفلەوەنزایەكە.

 هەركەسێك زانیاری هەیە با پێوەندییان پێوە بكات

هاوكات دلۆڤان محەمەد فاتح بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر بە "وشە"ی گوت، ئەوەی باس كراوە راست نییە، چونكە شتی لەو شێوەیە مەحاڵە، بەڵام ئێمە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون لەسەر ئەو پرسە دەكەین.

هەروەها ئەوەی خستەڕوو كە هەركەسێك زانیاری هەیە با پێوەندییان پێوە بكات.

لە ساڵانی رابردوو چەندان جار بەهۆی بەسەرچوونی دەرمانەوە هاووڵاتییان تووشی كێشە بوونەوە. 



وشە - زریان تەها