له شاره‌دێی گه‌ڵاڵه‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی چۆمان، گه‌نجێك گیانی له ده‌ست دا و پۆلیسی ناوچه‌كه‌ش هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی ئاشكرا ده‌كات.
لەناو ماڵی خۆیدا بە چەکی تاپڕ گیانی لە دەست داوە
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 15ی كانوونی دووه‌م، شه‌ماڵ دێواری گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران به "وشه"ی راگه‌یاند، له بنكه‌ی پۆلیسی گه‌ڵاڵه، سه‌ربه به‌شی پۆلیسی چۆمان ئاگاداری كراینه‌وه كه پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له گوندی كانیه زیل، هاووڵاتییه‌ك به ناوی "ئا, ج, ح" /27 ساڵ/ كه پیشه‌ی مامۆستا بوو، له ماڵی خۆی به چه‌كی تاپڕ گیانی له ده‌ست داوه.
گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران ده‌ڵێت، به مه‌به‌ستی دڵنیابوون له چۆنیه‌تیی هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی، له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ر ته‌رمه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی داد له سۆران كرا، لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی ده‌ستی پێ كردووه و دواتر میدیاكان له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه.
تا ئێسته دیار نییه هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و مامۆستایه و جۆری مردنه‌كه‌ی چییه و لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن مامۆستاكه خۆی كۆتایی به ژیانی خۆی هێنابێت. به‌ڵام پۆلیس ده‌ڵێ، ده‌بێ چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه بكه‌ن.
سۆران/ موڕشید برادۆستی