توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی له‌باره‌ی كاریگه‌ری ڕووخساری پیاوان له‌سه‌ر خانمان دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه ژنان ئه‌و پیاوانه‌یان لا په‌سه‌ند و جوانه، كه ڕیش و سمێل داده‌نێن، به سه‌رنجڕاكێش و به‌هێزیان ده‌زانن، بۆیه هۆگریان ده‌بن.
هه‌رچه‌نده پێشتریش ئه‌و باوه‌ڕه زۆر بڵاوبوو، به‌ڵام زانایانی زانكۆی كوینزلاند له ئوسترالیا، پێوانه‌ی بۆچوونی ژنانیان له‌م سه‌ره‌ده‌مه كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر به‌شێوه‌یه‌كی ورد و زانستی له‌و ده‌رئه‌نجامه دڵنیا ببنه‌وه.
ئه‌وان وێنه‌ی 30 وێنه‌ی جیاوازی سێ پیاویان خسته به‌رده‌م 919 ژن كه ته‌مه‌نیان له نێوان 18 تا 70 ساڵی ده‌بن، ئه‌و سێ پیاوه له 30 وێنه‌كه هه‌ر كاته‌ی به جۆرێك بوون، واته بێ ڕیش و سمێڵ و ڕیشێكی ته‌نك و مام ناوه‌ند و درێژ، دواتر ماوه‌یه‌كی زۆر به به‌رده‌وامی وێنه‌ی پیاوه‌كانیان پێشانی ئه‌و 919 ژنه دا، بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوونیان و هزریان به‌شێوه‌یه‌كی راست و دروست له‌باره‌ی ڕووخساری سه‌رنجڕاكێشی پیاوان بزانن.
ژنان به ته‌واوی هۆگری پیاوی ڕیشدار ده‌بن
دواجار ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه ده‌ركه‌وت و زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌و ژنانه له كاتی بینینی وێنه‌ی پیاوه‌كان به ڕیشه‌وه هه‌ستیان ده‌جووڵا، خۆیشیان له گفتوگۆكردن به ڕاشكاوی ئه‌وه‌یان ده‌ربڕی، كه وا بیرده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و پیاوانه‌ی ڕیش و سمێلیان هه‌یه و به‌هێز و سه‌رنجڕاكێشن و حه‌زده‌كه‌ن له‌و پیاوانه دووگیان ببن و منداڵ بخه‌نه‌وه كه ڕیش و سمێڵیان هه‌یه، به بڕوای ئه‌وان ڕیش مانای به‌هێزی پیاوان ده‌گه‌یه‌نێت، كه ئه‌مه‌یش خواستی ژنانه كه له هه‌ر پیاوێك بوونی هه‌بێت.
د.بارنابی دیكسۆن توێژه‌ری سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كه
گوتی، پیاوانی ڕیشدار به ته‌مه‌نتر له ته‌مه‌نی ئاسایی خۆیان ده‌رده‌كه‌ون و دیمه‌نێكی زیاتری نێرینه‌یی خۆیان پێشانی ژنان ده‌ده‌ن، بۆیه ژنانیش ناڕاسته‌وخۆ به‌مه شاد ده‌بن و هۆگری ئه‌م جۆره پیاوانه ده‌بن.