گۆڤاری وایردی ئه‌مه‌ریكی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی گۆڕانكارییه گه‌وره‌كانی مرۆڤ و گۆی زه‌وی له 10 ساڵی داهاتوو واته بۆ ساڵی 2030 بڵاو كردووه‌ته‌وه و شه‌ش پێشبینی وردی خستووه‌ته ڕوو، باس له‌وه‌یش ده‌كات كه مرۆڤ تا ئه‌وكاته به ته‌واوی زانیاری له‌باره‌ی مانگ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و وێستگه‌ی ئه‌تۆمی بچو‌وكیش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیهان دروست ده‌بێ و هه‌ژاریش كۆتایی دێ و گه‌شتكردن بۆ مه‌ریخ زۆرتر ده‌بێت.
گۆڤاره‌كه نووسیویه‌تی، سه‌ره‌ڕای پێشكه‌وتنه گه‌وره و زۆره‌كانی مرۆڤایه‌تی له 10 ساڵی داهاتوو، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێ له هه‌موو شتێك مه‌ترسیدارتر كه به رۆكی مرۆڤ ده‌گرێ، گۆڕینی كه‌شوهه‌وا و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای گۆی زه‌ویییه. كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات ژیان له‌سه‌ر كیشوه‌ره‌كه قورس و ئه‌سته‌م تر ببێت، چاره‌سه‌ره‌كانیش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی گازه كیمیاییه‌كانی پاشماوه‌ی كارگه‌كان به ته‌واوی شكستی هێنا و به‌سته‌ڵه‌كه‌كان ده‌توێنه‌وه و هه‌موو هه‌نگاوه‌كان ناتوانن كۆتایی به‌و گۆڕانكارییه گه‌وره و خێراییه‌ی كه‌شوهه‌وای گۆی زه‌وی بهێنن.
یه‌كێكی تر له پێشبینییه‌كانی گۆڤاره‌كه دروستكردنی بنكه‌یه‌ی ژیانه له‌سه‌ر مانگ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش ئاژانسی بۆشاییگه‌ری ئه‌مه‌ریكی به‌رده‌وامه له ئاماده‌كاری و بڕیاره له ساڵی 2024 كه‌شتییه‌كی گه‌وره بنێنرێته سه‌ر مانگ و ژماره‌یه‌ك له پیاوانی بۆشاییگه‌ری ئاسمانیش ڕه‌وانه‌ی ئه‌وێ بكات، تا به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی تێیدا بژین و هه‌موو پێویستییه‌كیشیان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
گه‌وره‌ترین گرفت گۆڕانی كه‌شوهه‌وای زه‌وییه كه مه‌ترسی له‌ناوچوونی ته‌واوی مرۆڤایه‌تی دێنێته ئاراوه
ئه‌گه‌ر ناسا بتوانێ له‌م پرۆژه‌یه‌ی سه‌ركه‌وتوو بێ، ئه‌وا پێشبینی ده‌كرێ بۆ 2030 بنكه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ژیانی مرۆڤ له‌سه‌ر مانگ دروست بكات، كه ئه‌مه‌یش خه‌ونێكی گه‌وره‌ی مرۆڤ له هاتنه‌دی نزیك ده‌كاته‌وه.
خاڵێكی تری ڕاپۆرته‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا و جیهان گرنگی ته‌واو به وه‌رگرتنی جینات و دی ئێن ئه‌ی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كۆنتڕۆلی مرۆڤ بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له به‌رنامه‌یدایه تا 2025 دی ئێن ئه‌ی 60 ملیۆن ئه‌مه‌ریكی تر وه‌ربگرێت، هاوكات كۆماری چینی میلییش ده‌یه‌وێ 100 ملیۆن كه‌سی تر بۆ داتابانكی جینات زیاد بكات، ئه‌مه له ته‌ك ئه‌وه‌ی بۆ زانینی دی ئێن ئه‌ی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌یه، هاوكات ده‌شتوانرێ بۆ بواری پزیشكی سوودی زۆری لێ ببینرێ و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتری له‌سه‌ر بكرێت.
وێستگه ئه‌تۆمییه‌كان بچووك ده‌كرێنه‌وه، تا سه‌ره‌تای 2030 ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا وێستگه‌ی ئه‌تۆمی "فوجتیل" بۆ وزه‌ی كاره‌با دروست ده‌كات، كه ئه‌مه‌یش تاكه وێستگه ده‌بێ له ماوه‌ی ئه‌و 10 ساڵه ئه‌مه‌ریكا بنیاتی بنێت، پێشبینی ده‌كرێ له‌م ده‌یه‌یه وزه‌ی ناوكی زۆرتر ڕۆڵ بگێڕێت، بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و ڕووناككردنه‌وه‌ی گۆی زه‌وی، ئه‌مه‌یش به‌و مانایه نایه‌ت كه وڵاتان ده‌سبه‌رداری وزه‌ی ناوكی بن بۆ بواری سه‌ربازی، به‌ڵكوو پێشبینی ده‌كرێ زیاتر له‌و 10 ساڵه بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با كه‌ڵكی لێ وه‌ربگیرێت.
سه‌رۆكی جێبه‌جێكای كۆمپانیای سپه‌یش ئێكسی ئه‌مه‌ریكی "ئیلۆن ماسك"یش به‌رنامه‌ی وردی داناوه و ده‌یه‌وێ كه‌شتییه‌كی گه‌وره و پڕ له مرۆڤ بباته سه‌ر مه‌ریخ، ئه‌و جیا له مرۆڤ ده‌یه‌وێ، زۆرترین ڕووه‌ك و گیانه‌وه‌ریش له‌گه‌ڵ كه‌شتییه‌كه ببرێت و سه‌رجه‌میان له خاكی سه‌ر مه‌ریخ هه‌وڵی ڕوواندنیان بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بۆمان ڕوون بێته‌وه، كه ئایا ده‌توانرێ ڕووه‌كه‌كان له‌سه‌ر مه‌ریخ گه‌شه بكه‌ن، یاخود چی‌یان به‌سه‌ر دێت. بڕیاره سه‌ره‌تای ئه‌و پرۆژه‌یه‌یش له ساڵی 2022 ده‌ست پێ بكات، ته‌واوی پرۆژه‌كه‌یش تا كۆتایی 2028 ده‌توانرێ به سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێ بكرێت، واته ئه‌مه به پرۆژه‌ی ده‌یه‌ی سێیه‌می هه‌زاره‌ی سێیه‌م داده‌نرێت.
ته‌وه‌رێكی تر كه
گۆڤاره ئه‌مه‌ریكییه‌كه باسی لێوه كردووه، بریتییه له كۆتاییهێنان به هه‌ژاری له جیهان، ئه‌مه‌یش به خۆشترین پێشبینی داده‌نرێ بۆ 10 ساڵی داهاتوو، هه‌رچه‌نده پێشبینیه‌كان 100% نین و هه‌ندێجار وه‌ك ڕۆمان و خه‌یاڵێكی زانستی ده‌رده‌كه‌ون، به‌ڵام زۆرێك له‌و خه‌یاڵانه‌یش كه پێشتر مرۆڤ هه‌یبوو ئێسته هاتوونه‌ته دی، وه‌كو ئۆتۆمبێلی فڕیو و زۆر داهێنانی تر، ئه‌گه‌ر پێشتر لای خه‌ڵك باست له ئه‌گه‌رێكی له‌مشێوه‌یه بكردایه، ساتێكی ته‌واو پێكه‌نین و گاڵته‌یان پێ ده‌كردی.
بنكه‌یه‌كی مرۆڤ له‌سه‌ر مه‌ریخ دروست ده‌كرێ و هه‌ژاری له دنیا كۆتایی پێ ده‌هێنرێت
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پلانی وردی داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی له 10 ساڵی داهاتوو كۆتایی به برسیه‌تی و هه‌ژاری له‌سه‌ر گۆی زه‌وی، به هه‌موو جۆر و شێوازه‌كانی بهێنێت، هه‌رچه‌نده بابه‌ته‌كه زۆر قورسه و ئاسان نییه، به‌ڵام نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له 17ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوو ئه‌و به‌ڵێنه‌ی خستووه‌ته ڕوو و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ده‌توانێ له ماوه‌ی 10 ساڵی داهاتوو ئه‌وانه‌ی داهاتی ڕۆژانه‌یان كه‌متره له 1.25 دۆلار له‌و دۆخه ڕزگاریان بكات و كۆتایی به هه‌ژاری بهێنێت.