موزیسیان هێسار هاوكار /23 ساڵ/ له دایكبووی سلێمانییه، ساڵی 2015 به‌شی موزیكی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانیی ته‌واو كردووه و ئێسته مامۆستای موزیكه. له‌م دیمانه كورته‌ی "وشه"دا ده‌ڵێ، عووده‌كه‌ی ده‌یباته ناو دنیای خه‌یاڵ و جوانی.
هێسار هاوكار له ساڵی 2010دا ده‌ستی به خوێندنی موزیك كردووه و ساڵی 2015 په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان به‌شی موزیكی ته‌واو كردووه. به‌گوته‌ی خۆی، موزیك ئاواتی منداڵیی ئه‌و بووه و له ته‌مه‌نی 14 ساڵییه‌وه حه‌زی لێ كردووه و تێكه‌ڵ به رۆحی بووه، بۆیه هه‌رگیز نه‌یتوانیوه له موزیك داببڕێت. وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ "موزیك ئارامكه‌ره‌وه‌ی ڕۆحیه‌تی".
هێسار بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، ته‌نیا ئامێری عوود ده‌ژه‌نم، چونكه خۆشه‌ویستییه‌كی بێ وێنه‌م بۆی هه‌یه، حه‌زیش ده‌كه‌م تێكه‌ڵ به ئامێره موزیكه‌كانی تریش ببم، به‌ڵام پێویسته ژه‌نیار سه‌ره‌تا گرنگی به ئامێره‌كه‌ی خۆی بدات، دواتر تێكه‌ڵبوونی له‌گه‌ڵ ئامێره‌كانی تردا هه‌بێ، چونكه ژه‌نیاری سه‌ركه‌وتوو ئه‌و كه‌سه‌یه سه‌ره‌تا گرنگی به ئامێره‌كه‌ی بدات و له په‌راوێزدا ڕوو له ئامێره‌كانی تر بكات.
كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌مم هه‌یه هه‌ریه‌كه‌یان جۆرێك و ڕه‌نگێكن
"له گرووپی موزیكی لوڕ كار ده‌كه‌م كه گرووپێكن وه‌ك هاوڕێ كار ده‌كه‌ن و دڵسۆزن له كاركردندا، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌م گرووپه خاوه‌نی چه‌ندان بهرههمین و له چه‌ندان كۆنسێرت و ئاهه‌نگی نیشتمانیدا به‌شداریمان كردووه". هێسار وای گوت. ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو "كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌مم هه‌یه هه‌ریه‌كه‌یان جۆرێك و ڕه‌نگێكن".
ئه‌م خانمه موزیسیانه هه‌ر كاتێك بیركردنه‌وه‌یه‌كی نه‌رێنیی بۆ بێت، گوێ له موزیك ده‌گرێ و بیركردنه‌وه و دڵ و رۆحی ئارام ده‌كات. خۆی ده‌ڵێ، "كاتێك موزیك ده‌ژه‌نم هیواخوازم له دڵی گوێگره‌كانم ئه‌م جوانییه بده‌م به ده‌سته‌وه كه له خه‌یاڵمدایه."
وشه/ گه‌رمیان گلی