ژنێكی هیندی كه گۆرانیبێژه و ئێسته له شاری دوبه‌ی له ئیمارات نیشته‌جێیه، بۆ شكاندنی ژماره‌ی پێوانه‌یی له دنیادا، له ماوه‌ی هه‌زار رۆژدا هه‌زار گۆرانیی تۆمار كرد و بڵاوی كردوونه‌ته‌وه. ده‌یه‌وێ ژماره‌ی پێوانه‌یی بشكێنێ.
پێگه‌ی "
فه‌رفیش" كه هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، نووسیویه‌تی ئه‌و ژنه هیندییه‌ی هه‌زار گۆرانیی له هه‌زار رۆژدا تۆمار كردووه، ناوی "سوابانا ئه‌براهام"ه و ته‌مه‌نی 48 ساڵه، نزیكه‌ی 30 ساڵه گۆرانیی ده‌ڵێ.
له هه‌شتی ئه‌پریله‌وه تا دووی یه‌نایه‌ر، هه‌زار گۆرانیی تۆمار کردووە
زیاتر نووسیویه‌تی، ئه‌و گۆرانیبێژه وه‌ك حه‌زه‌كانی خۆی ویستوویه‌تی ژماره‌ی پێوانه‌یی له دنیادا بشكێنی، بۆیه له هه‌شتی ئه‌پریله‌وه تا دووی یه‌نایه‌ر، هه‌زار گۆرانیی تۆمار کردووە و هه‌موویشی بڵاو كردوونه‌ته‌وه.
پێگه‌ی فه‌رمیی "خه‌ڵاتی كتێبی زێڕین بۆ شكاندنی ژماره‌ی پێوانه‌یی له ئاستی دنیادا" بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و هونه‌رمه‌نده چوار خه‌ڵاتی دانان، به‌رهه‌مهێنان، بڵاوكردنه‌وه و گۆرانیگوتنی وه‌رگرتووه.
پێگه‌كه ئه‌وه‌شی گوتووه، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و گۆرانییانه‌ی تۆماری كردوون، گۆرانیی منداڵانن، جار هه‌بووه له رۆژێكدا 22 گۆرانیی تۆمار كردووه.
دواتریش ئاماژه‌ی داوه، سوابانا ئه‌براهامی گۆرانیبێژ مه‌به‌ستیه‌تی ناوی بچێته كتێبی "گینیس" بۆیه هه‌زار گۆرانیی له هه‌زار رۆژدا تۆمار كردووه.