دوور کەوتنەوەی فڕۆکەکان لە ئاسمانی ئێران 350 ملیۆن دۆلار زیانی هەیە

:: PM:03:03:16/01/2020 ‌

دوای ئەو هێرشەی کرایە سەر فڕۆکە ئۆکراینییەکە زۆربەی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی بۆ گەشتەکانیان سوود لە ئاسمانی ئێران وەرناگرن و ئەمەش زیانێکی زۆر بە ئێران دەگەیەنێت. کۆی ئەو زیانە لە ماوەی ساڵێکدا دەگاتە 350 ملیۆن دۆلار.

رۆژانە هەزار فڕۆکە سوود لە ئاسمانی ئێران وەردەگرن
هەر فڕۆکەیەک کە بە ئاسمانی ئێراندا تێپەڕ دەبێت داهاتەکەی بۆ ئێران لانی کەم 800 دۆلارە و رۆژانەش سەرووی هەزار فڕۆکە لە گەشتە نێودەوڵەتییەکان سوودیان لە ئاسمانی ئێران وەردەگرت. بەو پێیە زیانی ئێران لە ماوەی ساڵێکدا بۆ 350 ملیۆن دۆلار بەرز دەبێتەوە.

سیاوەش ئەمیری موکری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیی ئێران لە ماڵپەڕی "ئیلنا" پێشتر ئاماژەی بەوەدابوو کە داهاتی ساڵێکی ئێران لەو گەشتانە دەگاتە هەزار و 800 ملیار تمەن کە بە دۆلار دەگاتە سەرووی 138 ملیۆن دۆلار.

ئاسمانی وڵاتان سەرچاوەیەکی داهاتە بۆ وڵاتەکە و کاتێک رێگە بە فڕۆکەکان دەدرێ بە ئاسماندا تێپەڕ بن پێویستە ئاسایشیشیان بۆ دابین بکرێت. خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئێرانی کە 176 سەرنشینی هەڵگرتبوو و سەرجەمیان بە دوو مووسەکی ئێران گیانیان لەدەست دا، کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی جیهانی لە هەڵبژاردنی ئاسمانی ئێران بۆ گەشتەکانیان پەشیمان کردووەتەوە.



وشە - سلێمان تاشان