دواى ئه‌وه‌ى تۆمارێكى ده‌نگیى مێرده كۆنه‌كه‌ى بڵاو ده‌بێته‌وه و هه‌یفا وه‌هبى له تویته‌ر په‌یامێكى راسته‌وخۆ به مێرده كۆنه‌كه‌ى ده‌دات و ده‌ڵێ "ژیان ده‌خولێته‌وه، سته‌م له‌و كه‌سانه ده‌كات كه سته‌میان كردووه".
رۆژنامه‌ى "
قودسى عه‌ره‌بى" ئاماژه‌ى بۆ په‌یامه‌كه‌ى هونه‌رمه‌ندى عه‌ره‌ب هه‌یفا وه‌هبى كردووه و ده‌ڵێ هاوكاته له‌گه‌ڵ بڵابوونه‌وه‌ى تۆمارێكى ده‌نگى ئه‌حمه‌د ئه‌بوهه‌شیمه كه پێشتر مێردى هه‌یفا وه‌هبى بووه.
ئه‌بوهه‌شیمه یه‌كێكه له ملیادرێره‌كانى میسر و چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر تۆمارێكى ده‌نگى بڵاوكراوه‌ته‌وه، گوایه ئه‌و پیاوه پێوه‌ندییه‌كى سێكسى له‌گه‌ڵ ژنێك ده‌كات.
تۆمارێكى ده‌نگى مێرده كۆنه‌كه‌ى هه‌یفا هه‌را ده‌نێته‌وه
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ژنه‌كه كه‌سێكى نه‌ناسراوه، پۆلیسى میسر رای گه‌یاندووه به‌دواداچوونى بۆ تۆماره ده‌نگییه‌كه كردووه، ده‌ركه‌وتووه تۆماره‌كه دروست كراوه.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ زۆرێك پێیانوایه ئه‌و په‌یامه‌ى هه‌یفا وه‌هبى ماناى ئه‌وه‌یه به شكستى ئه‌حمه‌د ئه‌بوهه‌شیمه دڵخۆش بووه كه ماوه‌ى شه‌ش ساڵ هاوسه‌رى بووه.