حه‌وت هاووڵاتیی سلێمانی تووشی نەخۆشیی ئەنفلەوەنزای بەراز دەبن و تەندروستی سلێمانیش ڕێنوێنی بۆ هاووڵاتییان بڵاو دەكاتەوە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 16ی كانوونی دووه‌م، سه‌فین ڕه‌سووڵ به‌ڕێوه‌به‌ری پلان و به‌دواداچوون له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌تدروستی سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای گه‌یاند، "حەوت حاڵەتی توشبوون بە ئەنفله‌وه‌نزای بەراز لە پارێزگای سلێمانی تۆمار کراوە، به‌پێ پشكنینه‌كانیش دوو حاڵه‌تیان نێگه‌تیڤ بووه و ئه‌وانی تر حاڵه‌تی ئاسایین".
زیاتر گوتی، "لێژنه‌یه‌كی باڵامان پێكهێناوه و له‌نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هێمنیش هۆڵێكی گه‌وره‌مان ته‌رخانكردووه به چاره‌سه‌ری تووشبوانی ئه‌نفله‌وه‌نزای و هه‌موو ڕێكارێكی پێویستیشمان گرتووه‌ته‌به‌ر".
له‌لایه‌كی تر له ڕاگه‌یاندرواێكدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگەدار دەكاتەوە و هۆشداری دەدات كە پێویستە خۆیان بپارێزن، ئەویش بەجیاكردنەوەی گۆشتی كاڵ لە خواردنی تر، هەمان تەختە و هەمان چەقۆ بۆ لەتكردنی گۆشت و ئەوانی تر بەكار مەهێنە و قاپ و كەلوپەلەكانی جیا بكەرەوە.
باس لەوەیش كراوە، كە دەستت لە گۆشتی كاڵ دا، دەبێت دەستەكانت جوان بشۆیت ئەوجا دەست لە خواردنی تر بدەیت، پێوستە بەردەوام دەستەكانت بشۆیت بەتایبەت كاتێ دەست لێدانی مریشك و كەلوپەلی ئامادەكردن و هێلكە و مریشكی تواوە.
ئەنفله‌وه‌نزای "بەراز"، بە یەکێک لە ئەنفلەوەنزا ترسناکەکان لە دنیادا دادەنرێت، چونکە تاوەکو ئێستا هیچ دەرمانێکی ڕاستەوخۆ بۆ چارەسەرکردنی نەدۆزراوەتەوە، تەنیا ساڵانە پیکوتەی دژەتوشبوون بەکار دەهێنرێت. ئەنفلەوەنزاکە لەكاتی وەرزی سەرمادا، لە باشووری کوردستان لە مانگی ئەیلوول تا مانگی ئادار بڵاو دەبێتەوە، به‌ناوی H1N1ه كه له ڕێی هه‌واوه ده‌گوازرێته‌وه.
تا ئێسته لە هەرێمی کوردستان به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه سێ كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه، كه دانیشتووی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بوونه و 20 حاڵه‌تی تر وه‌ك تووشبوو تۆمار كراون، ساڵی 2018، لە باشووری کوردستان تەنیا یەک حاڵەتی ئەنفلەوەنزای بەراز تۆمار کراوە، ئەو حاڵەتەش دوای وەرگرتنی چارەسەری تایبەت لە نەخۆشخانە چارەسەرکرا، ساڵی 2019یش هیچ حاڵەتێکی تووشبوون تۆمار نەکرا، وەزارەتی تەندروستی دەڵێت ڤاکسینی پێویست و شوێنی تایبەتی چارەسەرکردنیان ئامادەیە بۆ هەر حاڵەتێک.