ئه‌ندامێكی كوردی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 17ی كانوونی دووه‌م، ئاشكرایكرد، گرفت له‌به‌رده‌م پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی كوردستاندا نییه و پاره‌ی ساڵانی ڕابردوویش ده‌گاته ده‌ست جووتیاران.
پشكی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستانی جێگیر كراوه
شێروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق، بۆ "وشه" ئاشكرایكرد، له‌ماوه‌ی ساڵی ڕابروودا پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی كوردستان، له بوودجه‌دا په‌سه‌ند كرا به‌ڵام ئاڵۆزبوونی دۆخی عێراق و خۆپێشاندانه‌كان ئاسته‌نگی خسته‌پێش ناردنی پاره‌كه بۆ هه‌رێمی كوردستان. كه پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی كوردستان بوو بۆ ساڵانی 2014 و 2015 و 2018 بوون، چونكه پاره‌ی ساڵی ڕابردوو نێردراوه.
زیاتر، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی پڕۆژه یاسای بوودجه له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه ناتوانرێت په‌سه‌ند بكرێ هه‌مان بوودجه‌ی ساڵی ڕابردوو كاری پێده‌كرێت كه‌پشكی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستانی تێدا جێگیر كراوه كه 575 ملیار دیناره.
به‌گوته‌ی ناوبراو پێشتریش پێش ده‌ست به‌كاربوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق عادل عه‌بدلمه‌هدی كه ئێسته كار به‌ڕێكه‌ره ئه‌و حسابه خراوه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌تی بازرگانی حكوومه‌تی ناوه‌ند، بۆیه كێشه‌ی نییه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی