جیهانی یاریی ئه‌لیكترۆنی له نێو مۆبایل و تابڵێت و كۆمپیوته‌ر و ئامێره ئه‌لیكترۆنییه پێشكه‌وتووه‌كان، له هه‌موو بوارێك زیاتر خه‌ڵكی لێ كۆبووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئایا یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان چ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر توانای عه‌قڵ و هزری مرۆڤ داده‌نێن، پسپۆران وه‌ڵامی ئه‌م پرسه به وردی ده‌ده‌نه‌وه و باس له مه‌ترسییه‌كانی ده‌كه‌ن.
والته‌ر پۆت مامۆستا و پسپۆری ده‌روونناسی له زانكۆی ویلایه‌تی فلۆریدا وتارێكی له‌وباره‌وه نووسیوه و ده‌ڵێ، به‌شێك له‌و یارییانه ناویان نراوه، به ڕاهێنانه‌كانی
عه‌قڵ، به‌ڵام به ته‌واوی دژی ده‌روون و ته‌ندروستی مرۆڤن، داتای به‌كارهێنه‌رانی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كانیش له 2014ه‌وه له‌لایه‌ن دوو گرووپی پسپۆر و تایبه‌ت به ته‌ندروستی عه‌قلی مرۆڤ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه كردووه و به‌رده‌وامن.
ئاماژه‌ی داوه، ئه‌و پسپۆرانه سه‌ره‌تا پێوانه‌ی توانای مرۆڤه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ر له‌و كاته‌ی كه یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كانیان نه‌ده‌كرد و به وردی پرسیار له‌باره‌ی زانین و فێربوون و به‌هره و پشكنین بۆ سیسته‌می ده‌مارییان ده‌كه‌ن، دوای ئه‌م پرسیارانه بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك یاریكه‌ره‌كان له ژوورێك خه‌ریكی یارییكردن ده‌بن و دواجار جارێكی تر پشكنینان بۆ ده‌كه‌نه‌وه و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان به گشتی زۆر خراپ و زیانبه‌خشن به وانه‌یشه‌وه كه ناسناوی راهێنانی عه‌قل و بیر و هۆشیان لێ نراوه.
ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه یارییه‌كان مێشكی مرۆڤ هۆشیار و چالاك ده‌كاته‌وه، بۆچوونێكی ته‌واو ناڕاسته و هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی نییه و ته‌نیا بیانووێكی لاوازه بۆ ئه‌وانه‌ی ئاڵووده‌ی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بوون.
هۆكاری سه‌ره‌كی فشاری ده‌روونی و له‌ناوبه‌ری خانه‌كانی مێشكن
له بابه‌ته‌كه هاتووه، سه‌رجه‌م یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان زیانبه‌خشن و خانه‌كانی مێشك له‌ناو ده‌به‌ن و ده‌روونی مرۆڤ به‌ره‌و نائارامی و فشاری زۆر ده‌به‌ن، چونكه مرۆڤ بیه‌وێ یاخود نا به ته‌واوی تێكه‌ڵ ده‌بێ به یارییه‌كان و دواجاریش له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی ده‌بێته ئاڵووده‌بوێك به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێ ده‌سبه‌رداری بێت.
ئه‌مه پرسێكی بازرگانییه و خه‌ڵكانی گه‌وره‌ی له پشته‌وه‌یه كه قازانجی یه‌كجار گه‌وره و زه‌به‌لاح ده‌كه‌ن، هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌ی ریكلامیشی بۆ دروست ده‌كه‌ن، نموونه‌ی ئه‌وه‌یش كۆمپانیای لومۆس لابسی ئه‌مه‌ریكییه كه بڕی 50 ملیۆن دۆلاری ته‌رخان كرد، بۆ ریكلام كردنی ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه‌ی به ناوی راهێنانه‌كانی عه‌قل و په‌ستی ئه‌وه ده‌كات، كه مێشك چالاك ده‌كات و له نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر مرۆڤ دوور ده‌خاته‌وه.
ئه‌و یارییانه هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی و پزیشكیان نییه، كه له‌سه‌ری دروست كرا بن، بۆیه ته‌نیا ناو و پروپاگنده‌ن، بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵك، تا زۆرترینیان ئه‌پلیكه‌یشنه‌كان بكڕن، ئه‌مه‌یش قازانجی زۆر گه‌وره‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و بوارێكی گه‌وره‌ی بازرگانی ئه‌لیكترۆنییه و له هه‌موو بواره‌كانی تر هه‌واداری زیاتره.
بۆ سووده‌كانیشی جیا له‌وه‌ی ده‌روون و هزر و یادگه‌ت وێران ده‌كات، پزیشكانی پسپۆر له بواری مێشكیش هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ئاڵووده‌بوون به یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان خانه‌كانی مێشك به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌بات و تووشی جۆره‌ها نه‌خۆشی و كێشه‌یان ده‌كات له كۆئه‌ندامی ده‌مار، كه مه‌تریس مه‌رگی لێ ده‌كرێت.
یارییه‌كان بنه‌مایه‌كی پزیشكی و زانستیان نییه و به‌شێكیشیان به‌ناوی به‌هێزكردنی عه‌قل و ده‌روون بڵاو ده‌كرێنه‌وه
ڕه‌نگه پێشتر به‌شێك له هه‌واڵ و ڕاپۆرت له میدیاكانی جیهان بڵاو بووبنه‌وه، كه باس له گرنگی ئه‌و ئه‌پلیكه‌یشنانه‌ی به ڕاهێنه‌ری عه‌قل ناوده‌برێن، به ناوی توێژینه‌وه و زانایانی گه‌وره بڵاو كراوه‌ته‌وه، بێگومان ئه‌مه ڕاسته و هیچ گومانێكی له پشته‌وه نییه، چونكه ئێسته كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان خه‌ریكی كڕینی توێژینه‌وه‌ن و خه‌ڵكێكی پسپۆری پاره‌په‌رست ئه‌م كارانه‌یان بۆ ده‌كه‌ن و هه‌رچۆنێك بێ ده‌رئه‌نجامی هه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌ك كه خاوه‌نی كۆمپانیاكه ده‌یخوازێ به دڵی ئه‌وی ده‌رده‌ێنن، ئه‌مه‌یش تاوانێكی گه‌وره‌یه له زانست و زانین و بنه‌ماكانی فێربوون.
پوت ئه‌وه‌یش ناشارێته‌وه، كه ڕه‌نگه هه‌ندێجار و له هه‌ندێكه‌س ئه‌و یارییانه سوود به مرۆڤ بگه‌یه‌نن، ئه‌وكاته‌ی باوه‌ڕێكی ڕه‌ها له‌خۆیان دروست بكه‌ن، كه به پشتیوانی ئه‌و یارییه ده‌توانن كاره‌كانت ته‌واو بكه‌یت، یان زیاتر بخوێنیت. به‌ڵام ئه‌مه به ته‌واوی ده‌روونییه و هیچ پێوه‌ندی به یارییه‌كه‌وه نییه، هاوشێوه‌ی پێدانی حه‌بێكی سه‌رئێشه‌یه بۆ كه‌سێك كه نه‌خۆشی سكچوونی هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی باوه‌ڕێكی ته‌واوی لایه كه ئه‌و حه‌به چاكی ده‌كاته‌وه، له ڕووی ده‌روونییه‌وه ئه‌مه روو ده‌دات، ده‌روون و عه‌قل سیسته‌می به‌رگری له‌و ناوچه‌یه زۆر به‌هێز ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌و گرفته كۆتایی دێ، بێ ئه‌وه‌ی هیچ پێوه‌ندییه‌كی به سوود و باشی یارییه‌كانه‌وه بێت.
ئه‌و پسپۆره ده‌روونییه ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر هه‌ست به خراپی هۆش و یادگات ده‌كه‌یت و ده‌ته‌وێ به‌هێزی بكه‌یت و كێشه‌كانی عه‌قلت چاره‌سه‌ر بكه‌یت، پێویست ناكات به یارییكردن سه‌رجه‌م كاته‌كانت بكوژیت، به‌ڵكوو هه‌وڵ بده خۆت فێری زمانێكی تازه بكه، یان خوو بگره به فێربوونی ئامێرێكی موزیك، ئه‌مانه زۆر به‌سوودترن و ته‌ندروستترن.