میدیاكانی عێراق به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی كوردییه‌وه، هه‌واڵی گفتوگۆی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا و كوردستانیان بڵاو كردووه‌ته‌وه، گوایه له‌سه‌ر دروستكردنی چوار بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له هه‌رێمی كوردستان ڕێككه‌وتوون، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه تا ئێسته هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی پشتڕاستی ئه‌و زانیارییانه‌ی نه‌كردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی كوردی به ماڵپه‌ڕی "
بغداد الیوم"ی ڕاگه‌یاند، شانده سه‌ربازی و سیاسییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای كوردستان كۆبوونه‌ته‌وه، ئامانجی سه‌ره‌كییان تاوتوێكردنی دۆسیه‌ی مانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا بووه له عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی داوه، ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌ڵێنی به‌رده‌وامی پشتیوانی هه‌رێمی كوردستانیان داوه و له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌یش كوردستانیش به پێویستی زانیوه كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بمێننه‌وه، ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایشیان له عێراق ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه و هه‌ردوولایش له‌سه‌ر دروستكردنی چوار بنكه‌ی سه‌ربازی له هه‌رێمی كوردستان ڕێككه‌وتوون، كه یه‌كێك له‌وانه بنكه‌ی سه‌ربازی هه‌ریر ده‌بێ، له سنووری پارێزگای هه‌ولێر.
به فه‌رمی یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه پروپاگنده‌ی دروستكراو بێت
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی داوه، كه ته‌وه‌رێكی تری گفتوگۆكان په‌ره‌پێدانی زیاتری پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان خراوه‌ته ڕوو و پرۆسه‌ی دروستكردنی گه‌وره‌ترین كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر خێراتر بكرێت.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه له میدیاكانی عێراق له كاتێكدایه تا ئێسته هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی له هه‌ردوولا پشتڕاستی ئه‌و هه‌واڵه‌یان نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام له پرسی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق به ڕوونی كورد و سوننه هه‌ڵوێستی خۆیان ڕاگه‌یاند و به‌شداری دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراقیان نه‌كرد و دژی بڕیاره‌كه‌یش وه‌ستانه‌وه.