مەترسییەكی گەورەی دەرمانی قەڵەوبوون ئاشكرا دەبێت

:: AM:10:56:18/01/2020 ‌

 

دامەرزاوەی كۆنتڕۆڵی دەرمان لە هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، لەلایەن چەند كەسانێكەوە بە نائاسایی جۆرە دەرمانێك دەهێننە كوردستان مەترسی گەورەی هەیە بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییان و فرۆشتنی ڕێپێدراو نییە.

ئەمڕۆ شەموو 18ـی كانوونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كۆنتڕۆڵی دەرمان بڵاوی كردووەتەوە، بەشێك لە بازرگانانی قاچاخچی لەڕێی ئێرانەوە بەرهەمی ساختە هاوردەی هەرێم دەكەن، بەرهەمەكان خۆیان لە ئێران نافرۆشرێن، بەڵام دێن لە هەرێم لە هەندێك شوێنی گیادەرمانفرۆشی و بەهاراتفرۆشی یان لەڕێی ئۆنڵاین، ساغی دەكەنەوە.

هاونیشتمانییانیش هۆشیار دەكەینەوە كە خۆیان بەدوور بگرن لە كڕین و بەكارهێنانی 
ڕوون كراوەتەوە، بەپێی بەدواداچوون و زانیارییەكانی دامەزراوەی كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان بەشی چاودێریی بازاڕ لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك، ئەو بەرهەمانەی بۆ چارەسەركردنی كەمیی كێش و لاوازی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان رێكلامیان بۆ دەكرێت، مادەی ستیڕۆید و نیشاستە پێكەوە تێكەڵ كراوە و بۆ مەبەستی قەڵەوكردن بە ئۆنڵاین بە هاونیشتمانییان دەفرۆشرێت.

باس لەوەش كراوە، دامەزراوەی كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان سەرپێچیكاران رادەستی دادگا دەكات، هاونیشتمانییانیش هۆشیار دەكەینەوە كە خۆیان بەدوور بگرن لە كڕین و بەكارهێنانی هەر بەرهەمێكی دەرمانسازیی بێ ستیكەر، لەهەر شوێنێكیش بەرهەمی ساختە و كوالێتی خراپیان بینی، تیمەكانمانی لێ ئاگادار بكەنەوە.

ئاشكرا كراوە، هیچ بەڵگەیەكی زانستیی نییە كە پێشانی بدات كۆرتیكۆستیرۆیدەكان بۆ قەڵەوبوون سەلامەتن، چونكە كۆرتیكۆستیرۆیدەكان ئاو و چەوری لە هەندێك شوێنی جەستەی وەك ران، پەلەكان و رووخسار كۆ دەكەنەوە، ئەمەش بەرەنجامی زیانەكانیانە، لە دەرمانزانیدا پێی دەگوترێت كاریگەریی لاوەكی.



 



وشە - رامیار جەواد