بڕیارێكی نوێ‌ بۆ هێلكە دەرچوو

:: PM:01:55:18/01/2020 ‌
لەلایەن لیژنەكانی چاودێری و ژووری چاودێری و بازرگانیی هەولێر، بڕیاری نوێ‌ بۆ هێلكە دەرچوو كە چیتر ڕێ نادرێت هێلكەی سوور بچێتە ناوەڕاست و باشووری عێراق.

ئەمڕۆ شەموو 18ـی كانوونی دووەم، هەژار عەلی بازرگانی فرۆشتنی هێلكە لە هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، لەلایەن لیژنەكانی چاودێری و ژووری چاودێری و بازرگانی هەولێر بڕیاری نوێ‌ بۆ هێلكە دەرچووە.

ڕێ نادرێت هێلكەی سوور بچێتە ناوەڕاست و باشووری عێراق 
ئەو بازرگانەی هێلكە گوتی، چیتر ڕێ نادرێت هێلكەی سوور بچێتە ناوەڕاست و باشووری عێراق و هاوردەی هێلكەی توركیش بە هەموو شێوەیەك ڕاوەستێنراوە و چاودێرییەكی وردی بازاڕ دەكرێت.

باسی لەوەش كرد، لیژنەكانی چاودێری و ژووری بازرگانیی هەولێر ئەمڕۆ سەردانیان كردین و چەندان ڕێنوێنی نوێیان پێ داوین كە نابێ نرخی هێلكەش بەزر بكرێتەوە، ئێستە تەبەقی هێلكە نرخەكەی لە نێوان چوار هەزار بۆ چوار هەزار و 500 دینارە.

"وشە" بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر پێوەندی بە سەید هێمن بەڕێوەبەری ژووری چاودێری و بازرگانیی هەولێر كرد، بەڵام ژمارەكەی بەردەست نەبوو.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و هاوكات نەشیاو بۆ خواردن، بڕیار دراوە هێلكەی توركی بۆ بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەهەموو شێوەیەك ڕابگیرێت.



وشە - رامیار جەواد