تیروپشكی حەج بۆ ناوی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام درا و ئه‌مساڵ چوار هه‌زار و 800 هاووڵاتی گه‌شتی حه‌ج ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 19ـی كانوونی دووه‌م، تیروپشك بۆ ناوی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام درا، ئه‌مساڵ چوار هه‌زار و 800 هاووڵاتی بۆ گەشتی حەج ناویان گەڕاوەتەوە.
تیروپشكی ناوی هاووڵاتییانی بۆ گەشتی حەجی ئه‌مساڵ ئه‌نجام درا
نه‌به‌ز ئیسماعیل گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، به ئاماده‌بوونی دادوه‌ران و لایه‌نی پێوه‌ندیداری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، تیروپشكی ناوی هاووڵاتییانی بۆ گەشتی حەجی ئه‌مساڵ ئه‌نجام درا.
"ئه‌مساڵ 72 هه‌زار و 202 كه‌س داوای گه‌شتی حه‌جیان كردووه، بۆ ئه‌مه‌ش ناوی چوار هه‌زار و 800 هاووڵاتی له پرۆسه‌یه‌كی كراوه‌دا ڕاكێشرا و ده‌توانن ئه‌مساڵ گه‌شتی حه‌ج بكه‌ن". نه‌به‌ز ئیسماعیل وای گوت.
ساڵی ڕابردوو تێچووی یه‌ك حاجی هه‌رێمی كوردستان هه‌زار و 100 دۆلار بوو، ئه‌وه‌یش وایكردبوو به‌شێك له‌و هاووڵاتییانه‌ی ناویان ده‌رچووبوو توانای حه‌جكردنیان نه‌بێت و كه‌سانی تر له شوێنیان دانران.