به‌گوێره‌ی به‌كارهێنه‌رانی واتس‌ئاپ له سه‌رانسه‌ری دنیادا كه ریپۆرتی ئه‌وه‌یان كردووه به‌رنامه‌كه كار ناكات، دوای به‌دواداچوونه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه تۆڕه‌كه كێشه‌ی تێكه‌وتووه و به‌شێك له هه‌ژماره‌كان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دان.
شاره‌زایانی ماڵپه‌ڕی به‌ریتانی "
independent" ئه‌وایان ڕوون كردووه‌ته‌وه كه تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی واتس‌ئاپ له‌لای هه‌زاران به‌كارهێنه‌ر وه‌ستاوه، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هێرشێكی هاككردن كه تا ئێسته هه‌وڵ ده‌درێت هێرشه‌كه كۆنترۆڵ بكرێت، له‌م هێرشه‌دا به‌هۆی كێشه‌یه‌ك له سكێره‌تی تۆڕه‌كه، هاككه‌ره‌كان توانیویانه گۆڕانكاری له نامه كۆنه‌كاندا بكه‌ن و كۆنترۆڵی ته‌واویان هه‌بێ به‌سه‌ر به‌رنامه‌كه.
بەشێكی زۆر لە هەژمارەکان لەژێر هەرەشەی هاککردندان
ئه‌و شاره‌زایانه ئه‌وه‌یشان گوتووه كه ئه‌م كێشه‌یه ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و ئه‌مه‌ریكا و زۆربه‌ی وڵاته ئه‌وروپییه‌كانیشی گرتووه‌ته‌وه، به‌كارهێنه‌رانیش نیگه‌رانن له‌وه‌ی هه‌ژماره‌كه‌یان هاك بكرێت و تۆڕه‌كه‌یان له ده‌ست بده‌ن، بۆیه به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌یسبووك كه به‌رپرسه له تۆری واتس‌ئاپ ده‌ڵێ، به‌زووترین كات ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
به‌رنامه‌ی واتس‌ئاپ بۆ گۆڕینه‌وه‌ی نامه و پێوه‌ندیكردن له نێوان به‌كارهێنه‌رانی به‌رنامه‌كه به‌كار دێت، ئه‌م به‌رنامه‌یه له ساڵی 2009 له‌لایه‌ن "بریان ئاكتۆن" ئه‌مه‌ریكی دامه‌زراوه كه ئه‌م به‌رنامه بۆ ئاسانكردنی نامه و پێوه‌ندییه گشتییه‌كان دروست كراوه و له سه‌رانسه‌ری دنیا خه‌ڵكانێكی زۆر به‌كاری دێنن، هه‌روه‌ها له نوێترین ئه‌پده‌یتیدا تایبه‌تمه‌ندیی پێوه‌ندیكردنی به‌كۆمه‌ڵ زیاد كردووه كه به‌كارهێنه‌رێكی زۆر گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ ئاپه‌كه‌ی.