هه‌رچه‌نده به‌پێی یاسای چاكسازی له مووچه و ده‌رماڵه و خانه‌نشینی كه تا ئێسته له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه واژووی له‌سه‌ر نه‌كراوه و به‌ركار نه‌بووه، په‌رله‌مانتاران ئازادن له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی خانه‌نشینی، به‌ڵام پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و فۆڕمه پێش به‌ركاربوونی یاساكه به فێڵ داده‌نرێ.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 19ی كانوونی دووه‌م، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێ فۆڕمێكی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی خانه‌نشینییه‌كه‌یان بڵاو كرده‌وه، له‌كاتێكدا هێشتا یاسای چاكسازی كه ماده‌ی حه‌وت ته‌رخان كراوه بۆ ئه‌و پرسه، به‌ركار نه‌كراوه و له یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوویش هیچ ماده‌یه‌كی له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی خانه‌نشینی نییه.
په‌رله‌مانتاران ئازادن له پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمێك بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی خانه‌نشینی
به‌پێی یاسایی چاكسازی له مووچه و ده‌رماڵه و ئیمتیازه‌كان كه ڕۆژی 16ی كانوونی دووه‌م له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه په‌سه‌ند كرا، به‌گوێره‌ی ماده‌ی حه‌وتی یاساكه، په‌رله‌مانتاران ئازادن له پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمێك بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی خانه‌نشینی.
سارا دڵشاد ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ڕاسته له‌ناو یاسای چاكسازی ماده‌یه‌ك ته‌رخان كراوه بۆ ئه‌و پرسه، به‌ڵام هێشتا یاساكه به‌ركار نه‌بووه تا هیچ په‌رله‌مانتارێك موزایه‌ده بكات و فۆڕمه‌كه پڕ بكاته‌وه.
ڕوونی كرده‌وه كه ئه‌وه جۆرێكه له فێڵكردن له ئێسته‌وه ئه‌و فۆڕمه پڕ بكرێته‌وه، چونكه هیچ به‌هایه‌كی یاسایی نییه و له یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوویش شتێك به‌ناوی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی خانه‌نشینی نییه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه دوێنێ ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له په‌یامێكدا ڕای گه‌یاند، فۆڕمی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی خانه‌نشینی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه و ماده‌ی حه‌وتی یاسای چاكسازی په‌رله‌مانتارانی هه‌موو خوله‌كان ده‌گرێته‌وه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ.