ئه‌مڕۆ له به‌رلین، كۆنگره‌یه‌كى تایبه‌ت به لیبیا به‌ڕێوه ده‌چێت، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م كۆنگره‌یه‌دا سه‌ركۆنه‌ى توركیا بكرێتن به‌هۆى ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه‌ى له‌م وڵاته‌دا ده‌یكات. لایه‌نه‌كانى لیبیا پێیان وایه، ته‌واوبوونى كۆنگره‌كه بێ سه‌ركۆنه‌كردنى توركیا، واته‌ى ئه‌وه‌یه گڵۆپى سه‌وز بۆ توركیا داگیرساوه تا به خواستى خۆى هێز ره‌وانه‌ى وڵاته‌كه بكات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 19ى كانوونى دووه‌م له به‌رلین، كۆنگره‌یه‌كى تایبه‌ت به جه‌نگى لیبیا به‌ڕێوه ده‌چێت، به ئومێدى ئه‌وه‌ى رێبه‌رانى دنیا بتوانن چاره‌سه‌رێك بۆ ململانێكانى لیبیا بدۆزنه‌وه، ئه‌م وڵاته له كاره‌ساتى جه‌نگى ناوخۆ به‌دوور بخه‌نه‌وه كه هاوشێوه‌ى سووریاى لێ هاتووه.
ئامانجێكى تر‌ى كۆنگره‌كه ئه‌وه‌یه، لایه‌نه شه‌ڕكه‌ر و ناكۆكه‌كانى لیبیا بۆ سه‌ر مێزى گفتوگۆ بگه‌ڕێنه‌وه.
ده‌ركردنى توركیا له دۆسیه‌كه مه‌رجى سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌ى به‌رلینه
له راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى "
عه‌ره‌ب" هاتووه، ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌و كۆنگره‌یه ئه‌وه‌یه، سنوورێك بۆ ده‌ستوه‌ردانى بیانى له لیبیا دابنرێت، ئه‌مه‌یش چه‌ند هۆكارێكى هه‌یه له‌وانه خواستى ئه‌و وڵاتانه بۆ سامانى نه‌وت، له‌گه‌ڵ نه‌یارى سیاسى له ناوچه‌كه و ململانێ له پێناو ده‌سه‌ڵات. به‌ڵام ده‌ستوه‌ردانى سه‌ربازى توركیا له‌شه‌ڕى لیبیا به ترسناكترین بابه‌ت داده‌نرێت، بۆیه زۆرێك له‌لایه‌نى نێوده‌وڵه‌تى هۆشدارییان له‌باره‌یه‌وه داوه.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا لایه‌نه‌كانى لیبیا، باسى له‌وه كردووه، ته‌واوبوونى كۆنگره‌كه بێ راسپارده‌یه‌كى روون بۆ ناچاركردنى توركیا له چوونه ده‌ره‌وه‌ى له دۆسییه‌كه، هه‌روه‌ها بێ ئه‌وه‌ى سه‌ركۆنه‌یه‌كى ئاشكراى ئه‌ردۆغان بكرێت، ماناى وایه كارتى سه‌وز به توركیا دراوه تا سه‌رباز و چه‌كداره به‌كرێگیراوه‌كانى خۆى ره‌وانه لیبیا بكات. دواتریش له كه‌ناره‌كانى ئه‌م وڵاته ده‌ست به پرۆسه‌ى گه‌ڕان بكات و سنووره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ببه‌زێنێ وه‌ك ئه‌وه‌ى له قوبڕس ئه‌نجامى ده‌دات.
بۆیه ئه‌وان پێیان وایه وه‌ستاندنى توركیا له ده‌ستوه‌ردانى زیاتر مه‌رجێكه بۆ دروستكردنه‌وه‌ى متمانه له نێوان لایه‌نه‌كانى لیبیا له كۆنگره‌كه‌دا. هاوكات له‌گه‌ڵ زیادبوونى ئه‌و راپۆرت و وێنانه‌ى كه ده‌ریده‌خه‌ن توركیا چه‌كدارانى سووریاى گواستووه‌ته‌وه لیبیا، بۆ پاڵپشتی حكوومه‌تى ویفاق، غه‌سان سه‌لامه نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى لیبیا راى گه‌یاند "ده‌توانم دووپاتى بكه‌مه‌وه چه‌كداران له سووریاوه هاتوونه‌ته لیبیا" سه‌لامه ژماره‌ى ئه‌و چه‌كدارانه‌ى توركیا ره‌وانه‌ى لیبیاى كردوون، نزیكه‌ى دوو هه‌زار چه‌كدار ده‌بێت.
ره‌هه‌ندێكى تر‌ى دۆسیه‌ى لیبیا نیگه‌رانیى ئه‌وروپایه له‌وه‌ى ته‌وژمێكى تر‌ى په‌نابه‌ران روو له كه‌ناره‌كانى بكات، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت توركیاى ئه‌م نیگه‌رانییه‌ى كردووه‌ته پاساوێك بۆ ئه‌وه‌ى له‌لایه‌كه‌وه بیانو بۆ ده‌ستوه‌ردانى زیاتر بدۆزێته‌وه و له‌لایه‌كى تریشه‌وه هۆشدارى بداته ئه‌وروپا گوایه له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆر دایه.
دوێنێ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا له وتارێك كه له گۆڤارى پۆلتیكۆ بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئه‌وروپا پاڵپشتى حكوومه‌تى ویفاق نه‌كات، ئه‌وا ده‌كه‌وێته ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى گرووپه تیرۆریسته‌كانى هاوشێوه‌ى داعش و قاعیده.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌مریكایش بایه‌خ به‌و كۆنگره‌یه ده‌دات، رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب ئاماژه‌ى بۆ لێدوانى به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا كردووه، كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه، دوێنێ گوتوویه‌تى" بابه‌ته‌كه خه‌ریك وه‌ك سووریاى لێ دێت، ئه‌مه‌یش هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بكه‌ونه ئاماده‌باشى".
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت به‌رپرسانى ئه‌ڵمانیا كه ئاماده‌كارى كۆنگره‌كه، پێشبینى ئه‌نجام باش ده‌كه‌ن، له‌وانه هایكۆ ماس وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێ "كۆنگره‌ى به‌رلین هه‌نگاوى یه‌كه‌م ده‌بێت بۆ ئاشتى لیبیا.
چه‌ند زانیارییه‌كى گرنگ له سه‌ر دۆسیه‌ى لیبیا:
دواى رووخانى رژێمى موعه‌مه‌ر قه‌زافى له لیبیا له ساڵى 2011، ئه‌م وڵاته له جه‌نگێكى به‌رده‌وام دایه.
ئێسته دوو لایه‌نى شه‌ڕه‌كه‌رى سه‌ره‌كى له جه‌نگه‌كى لیبیا هه‌ن:
یه‌كه‌م: حكوومه‌تى ویفاق كه له‌لایه‌ن فایز سه‌راجه‌وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت.
دووه‌م: سوپاى نشتیمانى لیبیا كه له‌لایه‌ن خه‌لیفه حه‌فته‌ره‌وه سه‌ركردایه‌تى ده‌كرێت.
ئه‌و وڵاتانه‌ى ده‌ستیان له شه‌ڕى لییبا هه‌یه:
لایه‌نگرانى سه‌راج: ئیتاڵیا و قه‌ته‌ڕ و توركیا پاڵپشتى له حكوومه‌تى سه‌راج ده‌كه‌ن.
لایه‌نگرانى حه‌فته‌ر: رووسیا و ئه‌مه‌ریكا و میسڕ و ئیمارات و سوودان و فڕه‌نسا و ئوردن پاڵپشتى له حه‌فته‌ر ده‌كه‌ن.
شه‌ڕى یه‌كلاكه‌ره‌وه
نۆ مانگه هێزه‌كانى حه‌فته‌ر له رۆژهه‌ڵاتى لیبیاوه ئۆپراسیۆنیان به‌ره‌و ته‌رابلووسى پایته‌خت ده‌ست پێ كردووه، بۆ رووخاندنى حكوومه‌تى ویفاق.
كۆنگره‌ى به‌رلین
چه‌ندان جار هه‌وڵ دراوه كۆنگره بۆ لیبیا بكرێت، به‌ڵام شكستى هێناوه، ئه‌مجاره ئه‌ڵمانیا توانیویه‌تى كۆنگره‌یه‌ك بكات و بڕیاره ئه‌مڕۆ ده‌ست پێ بكات.
به‌شداربووانى كۆنگره‌ى به‌رلین:
ئه‌مه‌ریكا، رووسیا، فڕه‌نسا، به‌ریتانیا، چین، ئه‌ڵمانیا، توركیا، ئیتاڵیا، میسڕ، ئیمارات، جه‌زائیر، كۆنگرۆ، فایز سه‌راج، خه‌لیفه حه‌فته‌ر، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، یه‌كێتى ئه‌وروپا، یه‌كێتى ئه‌فریقا، كۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌بى.