سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی ئاشكرای كرد، دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو بۆمبی چێنراو له به‌غدای پایته‌خت ته‌قینه‌وه و به‌وهۆیه‌وه سێ كه‌س برینداربوون و ڕێوشوێنی ته‌ناهیش له به‌غدا به ته‌واوی توند كراوه.
پێگه‌ی "
سكای نیوز" بڵاوی كرده‌وه، له ئه‌نجامی به‌رده‌وامی خۆپێشاندان و گرژییه‌كان له به‌غدا، دوای داخستنی گۆڕه‌پانی عه‌ده‌ن، خۆپێشانده‌ران ڕوویان له ناوچه‌ی كازمییه‌ی به‌غدا كرد، هێزه‌كانی ته‌ناهیش به به‌رده‌وامی هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنیان ده‌دان و دۆخه‌كه به ته‌واوی شله‌قاوه.
دۆخه‌كه گرژی زۆری تێ كه‌وتووه و خۆپێشانده‌ر و هێزه‌كان ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه
په‌یامنێرانی ئه‌و كه‌ناڵه ئاماژه‌یان داوه، له ئه‌نجامی ئه‌و گرژی و دۆخه نه‌خوازراوه، دوو ته‌قینه‌وه له به‌غدای پایته‌خت ڕوویان دا، یه‌كه‌میان له گه‌ڕه‌كی "بنوك" و دووه‌میشیان له ناوچه‌ی "تالبییه" بووه، له ئه‌نجام دا ژنێك و دوو پیاویش برینداربوون، دوای ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبه چێنراوه‌كه‌یش تیمه‌كانی فریاكه‌وتن گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و برینداره‌كانیان بۆ نه‌خۆشخانه گواستووه‌ته‌وه و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه و شوێنه‌كه‌یش به ته‌واوی گه‌مارۆ دراوه.
ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و دوو بۆمبه چێنراوه له كاتێكدایه، دوێنێ یه‌كشه‌م دوا مۆڵه‌تی خۆپێشانده‌ران بوو، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی سه‌رۆك وه‌زیران و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ، به‌وهۆیه‌وه خۆپێشاندانه‌كان گه‌یشتنه ئه‌وپه‌ڕه‌ی دۆخی تووڕه‌یی، له نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و به‌غدا خۆپێشانده‌ران ڕێگاكان داخست و شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یش له نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه‌كانی ته‌ناهی ڕووی دا، به‌وهۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك قوربانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.