دوای ئه‌وه‌ی خۆپێشاندان سه‌رجه‌م ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كانی نێوان شاره‌كان و به‌غدایان داخست و گڕییان له تایه‌ی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر ڕێگاكان و هێلی شه‌مه‌نده‌فه‌ر به‌ردا، هێزه‌كانی ته‌ناهیشی ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی گرتنی خۆپێشانده‌ران كردووه و به گولـلهیش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خۆپێشانده‌ران.
میدیاكان بڵاویان كرده‌وه، كه سه‌رجه‌م ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كانی نێوان به‌غدا و شاره‌كانی باشووری عێراق و ڕێی سه‌ره‌كی به‌غدا بۆ دیاله - سه‌لاحه‌دین- كه‌ركووكیش به ته‌واوی داخراوه، له نێوان پارێزگاكانی باشووریش به‌هه‌مانشێوه خۆپێشانده‌ران گڕیان له تایه‌ی ئۆتۆمبێل به‌ردا و ڕێگاكانیان داخست.
هاتوچۆی شه‌مه‌نده‌فه‌ریش قه‌ده‌غه كرا و ژماره‌ی قوربانیان ڕوو له به‌رزبوونه‌وه‌یه
هاوكات له شارۆكه‌ی رومێسهی شاری دیوانییه، خۆپێشانده‌ران به‌هه‌مانشێوه گڕیان له تایه به‌ردا و له‌سه‌ر ڕێی سه‌ره‌كی هێلی شه‌مه‌نده‌فه‌ریان داناوه و هاتوچۆی شه‌مه‌نده‌فه‌ریشیان له نێوان به‌سڕه و به‌غدا په‌كخستووه.
له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌دا هێزه‌كانی ته‌ناهی ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی گرتنی خۆپێشانده‌ران له سه‌رجه‌م شاره‌كان و له كه‌ربه‌لا به تایبه‌تی كردووه و له زۆربه‌ی شاره‌كانیش توندوتیژی له نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وامی هه‌یه و هێزه‌كان به گولـله‌ی زیندوو ڕووبه‌ڕووی خۆپێشانده‌ران ده‌بنه‌وه.