باڵوێزی چین له‌میانه‌ی دیداری له‌گه‌ڵ وه‌زیری دادی عێراق دووپاتی كرده‌وه كه قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات گه‌یشتووه‌ته 30 ملیار دۆلاری ساڵانه و دووپاتیشی كرده‌وه كه په‌كین به‌رده‌وام ده‌بێ له په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق.
ئه‌و قسانه‌ی چانگ تاوی باڵوێزی
چین له به‌غدا له‌میانه‌ی دیدارێكی بوو له‌گه‌ڵ فارووق ئه‌مین شوانی وه‌زیری دادی عێراق و ئه‌و دووپاتی كرده‌وه، كه گرێبه‌ستی ئابووری نێوان به‌غدا و په‌كین كه له‌میانه‌ی گه‌شتی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ په‌كین واژووی له‌سه‌ر كرا، یه‌كێكه له خواسته هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی چین بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری هاوبه‌شی بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
هاوكات ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌یشی ده‌ربڕی، كه له ڕووی یاسایی و دادوه‌ری و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی دارایی و كارگێڕی به ڕاهێنانكردن به كارمه‌ندانی عێراق هاوكاری پرۆسه‌ی چاكسازی و پێشخستنی كه‌رتی به‌ڕێوه‌بردن و كارگێڕی دارایی له عێراق بكه‌ن.
هاوكات وه‌زیری دادی عێراق پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی به مێژوویی ناوبرد و كاركردنی هاوبه‌شی هه‌ردوولای له بواری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، به گرنگ و پێویستییه‌كی گه‌وره بۆ ئێسته‌ی عێراق ناوبرد، كه داخوازی سه‌ره‌كی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان و خۆپێشانده‌رانی عێراقه.