هه‌موو كه‌س به خوێندنه‌وه و بینینی واقیع و بیستن بێ، ناسناوی به‌هێزی و گه‌وره‌یی ئه‌مه‌ریكای بیستووه، به‌ڵام كه‌من ئه‌وانه‌ی له‌باره‌ی دیوه شاراوه‌كه‌ی مێژووی ئه‌مه‌ریكا شاره‌زان، به تایبه‌ت له هه‌وڵه‌كانی بۆ دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی، چ كاره‌ساتێكی به‌سه‌ر ژینگه و مرۆڤایه‌تی و گۆی زه‌وی هێناوه.
كایل میزوكامی پسپۆر له كاروباری به‌رگری و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، باس له دیوه شاراوه و مه‌ترسیداره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌میانه‌ی بابه‌تێكی له گۆڤاری "
ناشناڵ ئنتێرست"ی ئه‌مه‌ریكی ده‌كات و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی ساڵانی 1945 تا 1992 زیاتر له هه‌زار و 32 جار چه‌كی ئه‌تۆمی تاقیكردووه‌ته‌وه، به‌مه‌یش زۆرترین زیانی به ژینگه و مرۆڤ و گۆی زه‌وی گه‌یاندووه و له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمین زیاتر مه‌ترسی له‌سه‌ر جیهان دروست كردووه.
ئه‌و پسپۆره هێما بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات، زانیارییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه تا ئێسته‌یش ئه‌مه‌ریكا چه‌كی ئه‌تۆمی له ناوچه نهێنییه‌كانی خۆی تاقی ده‌كاته‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌یش به‌هۆكاری گه‌وره ده‌زانێت، كه جۆره‌ها نه‌خۆشی مه‌ترسیدار له ئه‌مه‌ریكا بڵاو بووه‌ته‌وه و زه‌وی ئه‌و وڵاته له گۆڕانكاری گه‌وره‌دایه و هه‌رچی نه‌خۆشی مه‌ترسیدار و قڕكه‌ری مرۆڤیشه ڕێژه‌ی زۆری تووشبووانی له‌م وڵاته‌ن، ئه‌مه‌یش بۆ كاریگه‌ری چه‌كی ناوكی و تاقیكردنه‌وه‌كانی ئه‌و جۆره چه‌كه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه له وێستگه ئه‌تۆمییه‌كان و له شوێنه سه‌ربازییه نهێنییه‌كان ئه‌م جۆره چه‌كه پێشكه‌وتووانه له ڕابردوو و ئێسته‌یش تاقی ده‌كاته‌وه.
له بابه‌ته‌كه هاتووه، سه‌رجه‌م تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوه‌ڕاستی بیابانی ڕۆژئاوا و له نیڤادا ئه‌نجام ده‌درێت، به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌رده‌ستی كه‌وتووه، زیاتر له 699 جار چه‌كی ناوكی جۆراوجۆر له‌سه‌ر زه‌وی له ناوچه‌ی نیڤادا تاقی كراوه‌ته‌وه و به‌شێكیشی له قووڵایی زه‌وی بووه، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌ستی پێ نه‌كرێ و ئاشكرا نه‌بێت.
تا ئێسته ئه‌مه‌ریكا زیاتر له هه‌زار جار بۆمبی ئه‌تۆمی تاقی كردووه‌ته‌وه و ژیانی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه
به گشتی له ئه‌نجامی ئه‌و تاقیكردنه‌وانه واشنتن بڕی 8.6 كیلۆتۆن چه‌كی ناوكی تاقی كردووه‌ته‌وه، ناوچه‌ی نیڤادا بووه‌ته مه‌كۆی تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمییه‌كان و كاتێكیش له لاس ڤێگاسه‌وه بڕوانیته ئاسمانی ئه‌و ناوچه‌یه كه ده‌كه‌وێته 65 كیلۆمه‌تر باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی شوێنی تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمییه‌كانی نیڤادا، به ئاسانی كاریگه‌ری به‌رگه هه‌وای ئاسمانی ناوچه‌ی نیڤادات له‌گه‌ڵ هه‌ر شوێنێكی تری جیهان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، كه ئه‌مه‌یش به‌هۆی كاریگه‌ری چه‌كی ئه‌تۆمییه‌وه.
له‌باره‌ی شوێنه‌كانی تریش كه ئه‌مه‌ریكا چه‌كی ئه‌تۆمی لێ تاقی ده‌كاته‌وه، كایل ده‌ڵێ، زه‌ریای ئارام و دوورگه‌ی بیكینی و ئانیویتك و جۆنسۆن و كریسماس، گرنگترین ئه‌و شوێنانه‌ن كه به‌نهێنی مووشه‌كی ئه‌تۆمییان لێ ده‌ته‌قێنرێته‌وه و قه‌باره‌ی زیان و گه‌وره‌یی چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانیان لێ ده‌خه‌ملێنرێت، ئه‌و دوورگانه‌ی كه له ده‌وروبه‌ری دوورگه‌كانی بیكینی و ئانیویتك و جۆنسۆن و كریسماسن، به ته‌واوی تیشكدانه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی له كه‌شوهه‌وا و ڕووناكی ناوچه‌كان بوونی هه‌یه و ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه و ئه‌مه‌ریكایش به هیچ شێوه‌یه‌ك نكۆڵی لێ ناكات، بۆیه به‌شی زۆری خه‌ڵكی نیشته‌جێی سه‌ر دوورگه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و ناوچانه دواجار شوێن و زێدی خۆیان به‌ره‌و شاره گه‌وره‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌جێهێشت و به ته‌واوی ناوچه‌كانیان چۆڵ كرد، ئه‌مه‌یش به زۆره‌ملێ بوو، نه‌ك به خواست و ویستی خۆیان.
له ساڵی 1954 بۆ یه‌كه‌مجار له قه‌ڵای براڤۆ مووشه‌كێكی ئه‌تۆمی كه هێزی ته‌قینه‌كه‌ی 15 مێگاتۆن ده‌بوو تاقی كرایه‌وه و دواتریش له دوورگه‌ی ئانیویتك یه‌كه‌م چه‌كی ئه‌تۆمی هایدرۆجینی تاقی كرایه‌وه كه تاقیكردنه‌وه‌كه به ناوی ئیڤی مایك كرا و قه‌باره‌كه‌ی 82 تۆن ده‌بوو، به گه‌وره‌ترین تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی داده‌نرێ، هێزی ته‌قینه‌كه‌ی هاوتای ته‌قینه‌وه‌ی 10 ملیۆن و 400 هه‌زار تۆن ماده‌ی تی ئێن تی بوو، كه تواناكه‌ی زۆر زیاتر بوو له‌و بۆمبه ئه‌تۆمییه‌ی كه له كۆتاییه‌كانی جه‌نگی دووه‌می جیهان ئه‌مه‌ریكا له هیروشیما و ناكازاكی ژاپۆنی دا.
جیا له‌وانه له 1964 ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامی به تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمییه‌كانی دا و له ڕۆژئاوای شاری هاتیسبۆرگ له ویلایه‌تی میسیسپی، بۆمبێكی ئه‌تۆمی به ناوی سالمۆن ته‌قانده‌وه، كه كێشی 5.3 كیلۆتۆن بوو و ته‌نیا 28 میل له باشووری ڕۆژئاوای هاتیسبۆرگ ته‌قییه‌وه، به‌وهۆیه‌وه دواجار چه‌ندان بوومه‌له‌رزه‌ی گه‌وره له‌و ناوچه‌یه ڕوویان دا و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یان به ته‌واوی هه‌راسان كرد، جیا له تێكچوونی ژینگه‌ی ناوچه‌كه و كاریگه‌ری تیشكدانه‌وه به‌سه‌ر خاك و ڕووه‌ك و گیانه‌وه‌ران و مرۆڤ.
به‌هۆی تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمییه‌كانه‌وه ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌ده‌ست شێرپه‌نجه‌وه ده‌ناڵێنن و ساڵانه ده‌یان هه‌زاریان گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن
له ساڵی 1967 ئه‌مه‌ریكا له نزیك شاری فارمنگتۆنی ویلایه‌تی نیومه‌كسیكۆ بۆمبێكی ئه‌تۆمی به كێشی 29 كیلۆ تۆن له قوڵایی چوار هه‌زار و 222 پێ له ژێر زه‌وی ته‌قانده‌وه، له ئه‌نجامدا توێژه‌كانی گۆی زه‌وی له ناوچه‌كه به ته‌واوی له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه و گازی سروشتی له ناوچه‌كه هاته ده‌ره‌وه و ژینگه‌كه‌ی به ته‌واوی ژه‌هراوی كرد و ژیان تێیدا بووه وێرانه، تا دواتر توانرا له ڕێی پرۆژه‌یه‌كه‌وه سوود له گازه‌كه وه‌ربگیرێ و كۆنتڕۆڵ بكرێ و به‌كاربهێنرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی ریوبلانكۆ رۆلیسۆن له ویلایه‌تی كۆلۆرادۆ، له ویلایه‌تی ئالاسكا و دوورگه‌ی ئامتشینكا و ئالووتیان و كانیكان چه‌كی ئه‌تۆمی تاقی كردووه‌ته‌وه.
له ئه‌نجامی ئه‌و تاقیكردنه‌وانه زیاتر له هه‌زار و 700 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له ساڵی 1952 خنكان و ده‌سبه‌جێ گیانیان له ده‌ستدا، له ماوه‌ی 1992 تا 2002یش 11 هه‌زار كه‌سی تر گیانیان له ده‌ستدا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش شێرپه‌نجه‌ی خوێن و پرۆستات و پێست به ته‌واوی له ئه‌مه‌ریكا بڵاو بووه‌وه، كه به‌وهۆیه‌وه ساڵانه ده‌یان هه‌زار له هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكا كۆتایی‌یان پێ دێت.