به مه‌به‌ستی زیاتر خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان و گه‌شتیار، به به‌های ملیونێك و 600 هه‌زار دولار، 17 رێی ناوخۆیی و كۆڵان، له شاره‌دێی بجێل و رێی سه‌ره‌كی هاوینه‌هه‌واری سپیه له ئاكرێ دروست ده‌كرێن.
جوان سه‌عید ئه‌ندازیاری سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی دهۆك به"وشه"ی راگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی زیاتر خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان و خۆشكردنی رێی هاتوچۆ، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان تووشی كێشه نه‌بن، ده‌ستمان به دروستكردنی چه‌ند رێیه‌ك كردووه.
رێیه‌كان هه‌موو كونكرێت ده‌كرێن و له‌گه‌ڵیدا دیواری پاڵپشت، ئاوه‌ڕۆ، تۆڕی ئاو و كاره‌بایش دروست ده‌كرێ
جوان بڕی بودجه‌ی ته‌رخانكراوی پڕۆژه‌كه ده‌خاته ڕوو كه 660 هه‌زار و 377 دۆلار بۆ دروستكردنی 17 رێی ناوخۆیی و كۆڵان له شاره‌دێی بجێلی سه‌ربه ئاكرێ ته‌رخان كراوه. دووپاتیشی كرده‌وه، "رێیه‌كان هه‌موو كونكرێت ده‌كرێن و له‌گه‌ڵیدا دیواری پاڵپشت، ئاوه‌ڕۆ، تۆڕی ئاو و كاره‌بایش دروست ده‌كرێ".
بجێل /15 كم رۆژهه‌ڵاتی ئاكرێ/ ناوچه‌یه‌كی به‌رز و نزمه و كۆڵانه‌كانی وه‌ك پێویست ئه‌ندازه‌یی نین، بۆیه له بری قیر كۆنكرێت به‌كار دێت و له به‌رزاییه‌كاندا دیواری پاڵپشتی بۆ دروست ده‌كرێ.
"كومپانیای مونیب بۆ به‌ڵێنده‌رایه‌تی گشتی، پڕۆژه‌كه ئه‌نجام ده‌دات و تا ئێسته 85% كاره‌كانی ته‌واو بوون". سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌كه وای گوت.
جوان سه‌عید ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد، پڕۆژه‌یه‌كی تریش له شارۆكه‌ی ئاكرێ جێبه‌جێ ده‌كرێت كه بریتییه له رێی سه‌ره‌كی هاوینه‌هه‌واری سیپه. به ژماره گوتی "پڕۆژه‌كه به بڕی 976 هه‌زار و 89 دۆلار كاری تێدا ده‌كرێت و 58% كاره‌كانی ته‌واو بوون".
پڕۆژه‌كه‌ی سیپه وه‌ك جوان سه‌عید ورده‌كارییه‌كه‌ی راگه‌یاند، پێكهاتووه له شه‌قامێكی به‌ردڕێژكراو به درێژایی كیلۆمه‌ترێك، له‌گه‌ڵ دروستكردنی ئاوه‌ڕۆ و كاره‌با و دیواری پاڵپشت، هه‌مان كۆمپانیا جێبه‌جێی ده‌كات.
سیپه هاوینه‌هه‌وارێكی گه‌شتیارییه له‌ناو ئاكرێ و ساڵانه زۆرینه‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی دێنه سنووری پارێزگه‌ی دهۆك، چێژ له دیمه‌نه‌كانی و تاڤگه سه‌رنجڕاكێشه‌كه‌ی ده‌بینن.
به‌گوته‌ی ئه‌و ئه‌ندازیاره، هه‌ردوو پڕۆژه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ساڵی 2013، به‌ڵام به‌هۆی ته‌نگژه‌ی دارایی راگیرابوون و ئێسته جێبه‌جێ ده‌كرێن، بۆیه ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌یه‌ته پێشه‌وه، به زووترین كات ده‌كه‌ونه خزمه‌تی هاووڵاتییان.
سه‌ره‌تای ئه‌م زستانه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 40 ملیار دیناری ته‌رخان كرد بۆ قیرتاوكردن و چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و رێوبانانه‌ی كوردستان كه پێویستیان به نوێكردنه‌وه هه‌بوو، تا له وه‌رزی زستاندا كێشه بۆ هاتوچۆ دروست نه‌بێ.
وشە/ نه‌وزاد هلۆری