له كاتێكدا بوونی 48 ترلیۆن دینار كورتهێنان یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌ناردنی بودجه‌ی 2020 بۆ په‌رله‌مان، هاوكات عێراق زیاتر له 100 ملیار دۆلار قه‌رزی له‌سه‌ر هه‌یه. په‌رله‌مانتارێك نهێنیه‌كی گه‌وره ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، 220 ملیار دۆلاری عێراقییه‌كان به حكوومه‌تی سووریا دراوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20ی كانوونی دووه‌م، ماجیده ته‌میمی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا به‌ناوی "خیانه‌تی گه‌وره و شاراوه له گه‌ل" ئاشكرای ده‌كات، له ماوه‌ی هه‌شت ساڵی ڕابردوو 220 ملیار دۆلار له داهاتی عێراق بۆ حكوومه‌تی سووریا خه‌رج كراوه.
ته‌میمی له‌و راگهیهنراوهیدا كه ئاراسته‌ی خۆپێشانده‌رانی كردووه، هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه ده‌یه‌وێت ئه‌ستۆپاكی خۆی لای خودا و گه‌لانی عێراق بكات و ئه‌و راستیه ئاشكرا بكات كه ساڵانێكه به‌نهێنی داهاتی عێراقی بۆ خه‌رجی شه‌ڕی حكوومه‌تی سووریا دژ به لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان ده‌یكات، روونی ده‌كاته‌وه به‌هۆی هه‌شت ساڵه‌ی شه‌ڕه‌وه سووریا بووه‌ته گۆڕه‌پانی جه‌نگ، وه‌ك ده‌زانن سه‌رجه‌م سه‌رچاوه داراییه‌كانی حكوومه‌تی سووریا كه خۆی له گومرگ، باج، فرۆشتنی نه‌وت و غاز ده‌بنێته‌وه، داته‌پیون، ته‌نانه‌ت حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌شاڕ ئه‌سه‌د توانای نییه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، خانه‌نشینان، ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان و سه‌ربازه‌كانی بدات، گوتی "جگه له‌وه، حكوومه‌تی سووریا پاره‌ی له كوێ بوو له كڕینی چه‌ك، به‌خشینی پاره به دیپلۆماتكاران ئه‌وانه‌ی پشتگیری له مانه‌وه‌ی ده‌كه‌ن، له وه‌ختێك وڵاتانی نه‌وتی و پیشه‌سازی كه به‌و ته‌نگژه‌یه تێپه‌ڕیون زۆر به زه‌حمه‌ت توانیویانه خۆیان ڕزگار بكه‌ن".
تەمیمی نهێنییەكە گەورەكە ئاشكرا دەكات: دەزانم ژیانم دەكەوێتە مەترسی
له نامه كراوهكهیدا بۆ ڕای گشتی، تەمیمی ئه‌وه‌ی نه‌دركاندووه كه عێراق له رێگه‌ی چ كه‌ناڵێكی پێوه‌ندییه‌وه ئه‌و پاره‌یه‌ی به سووریا داوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش نه‌كردووه كه له‌سه‌ر داوای ئێران بووه یان نا، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی به سووریاش دراوه قه‌رزه یان به‌خۆڕاییه.
ماجیده ته‌میمی له نامه‌كه‌یدا كه كۆپییەکی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، ئاشكرای ده‌كات، ماوه‌ی هه‌شت ساڵه حكوومه‌تی عێراق كۆمه‌كی دارایی و ئابووری سووریا ده‌كات، گوتی "به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه نهێنیه‌ی ده‌ستم كه‌وتووه، ته‌نیا له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوو 220 ملیار دۆلار به سووریا دراوه، تا ئێسته‌ش ئه‌و كۆمه‌كه به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌ش به‌شێكه له‌و ڕاستیه‌ی له خه‌ڵك شاردراوه‌ته‌وه".
ته‌میمی نایشارێته‌وه به‌هۆی ئاشكراكردنی ئه‌و نهێنیه ژیانی بكه‌وێته مه‌ترسی، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌یخاته‌ڕوو كه به‌لای ئه‌و گرنگه ویژدانی ئاسووده بێت و رای گشتی له‌و دزیه گه‌وره‌یه ئاگادار بكاته‌وه كه حكوومه‌تی عێراق خه‌رجیه‌كانی حكوومه‌تی سووریا دابین ده‌كات بۆ سه‌ركوتكردنی گه‌لی سووریا.
زیاتر گوتی "كاتی ئه‌وه هاتووه عێراقییه‌كانیش له سایه‌ی ئه‌و داهاته‌ی دێته ده‌ستیان وه‌ك هاووڵاتیانی وڵاتانی كه‌نداو له خۆشی و ئارامی بژین".
ئاشكراكردنی ئه‌و نهێنییه گه‌وره‌یه هاوكاته له‌گه‌ڵ بوونی 48 ترلیۆن دینار كورتهێنان له بودجه‌ی 2020ـی عێراق كه به‌هۆیه‌وه حكوومه‌ت بودجه‌ی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان نه‌كردووه، هاوكات زیاتر له 130 ملیار دۆلار قه‌رزی ناوخۆ و ده‌ره‌كی له‌سه‌ر عێراق كه‌ڵه‌كه بووه كه ته‌نیا سوودی قه‌رزه‌كان ساڵانه زیاتر له پێنج ملیار دۆلار له‌سه‌ر عێراق ده‌كه‌وێت.