ئه‌یاس سامۆك گوته‌بێژى دادگاى فیدڕاڵیی عێراق، ڕه‌تى ده‌كاته‌وه کە دادگاکە بڕیارى له‌سه‌ر مانه‌وه یان چوونه ده‌ره‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا دابێت.
ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20ى كانوونى دووه‌م، ئاماژه‌ى بۆ ناوه‌ڕۆكى ڕاگه‌یاندراوێكى فه‌رمیی دادگاى فیدڕاڵى كردووه كه به ناوى گوته‌بێژه‌كه‌ى بڵاو كراوه‌ته‌وه، تێیدا دەنگۆکە ڕەت دەکاتەوە.
دادگاى فیدڕاڵى بڕیار له‌سه‌ر هێزه بیانییه‌كان نادات
له راگه‌یاندراوه‌كه هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه کە گوایه دادگاى فیدڕاڵى بڕیارى له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى هێزه بیانییه‌كان به هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكایشه‌وه داوە.
ئه‌یاس سامۆك ده‌ڵێ "دادگاى باڵاى فیدڕاڵى له عێراق، هیچ بڕیارێكى تایبه‌ت به چوونه‌ده‌ره‌وه یان مانه‌وه‌ى هێزه بیانییه‌كان له عێراق نه‌داوه".
دواى ئه‌وه‌ى قاسم سلێمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران له عێراق له ئۆپراسیۆنێكى تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكا كوژرا، په‌رله‌مانى عێراق له پێنجى ئه‌م مانگه بڕیارى دا هێزه بیانییه‌كان له عێراق بچنه ده‌ره‌وه.
به‌هۆى ئه‌وه‌ى شێوازى بڕیاره‌كه‌ی پەرلەمانی عێراق دیار نییه، گومان له پابه‌ندبوونى حكوومه‌ت به بڕیاره‌كه‌ى په‌رله‌مانه‌وه دەکرێت. هه‌ندێك له یاساناسان باس له‌وه ده‌كه‌ن، بڕیاره‌كه‌ى په‌رله‌مان هێزى یاسایى نییه، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى ئه‌م بابه‌ته په‌نا بۆ دادگاى فیدڕاڵى ببردرێت.