سه‌عد حه‌ریرى له دژى به‌رده‌وامبوونى حكوومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر وه‌ستایه‌وه كه خۆى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات. له په‌یامێكدا كه ئه‌مڕۆ بڵاوى كردووه‌ته‌وه داوا ده‌كات ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و به په‌له حكوومه‌تێكى نوێ دابنرێت.
سه‌عد حه‌ریرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌رى لبنان ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20ى كانوونى دووه‌م، له په‌یامێكدا داوا له لایه‌نه سیاسییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى ده‌كات به په‌له حكوومه‌تێك پێك بهێنن، چونكه به‌رده‌وامبوونى حكوومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر چاره‌سه‌ر نییه.
سه‌عد حه‌ریرى: حكوومه‌ته‌كه‌ى من چاره‌سه‌ر نییه
ماڵپه‌ڕى
RT ى رووسى ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى حه‌ریرى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا هاتووه، حكوومه‌ته‌كه‌ى له پێناو گواستنه‌وه بۆ حكوومه‌تێكى نوێ ده‌ستى له‌كار كێشاوه‌ته‌وه، تا بتوانێ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه جه‌ماوه‌رییه‌كان بكات، كه‌چى 90 رۆژه نه‌توانراوه حكوومه‌تى نوێ دابنرێت، ئه‌مه‌یش وایكردووه لبنان به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كى نادیار بڕوات.
دواتریش له هه‌مان په‌یامدا سه‌عد حه‌ریرى ده‌ڵێ "پێیوسته به‌وپه‌ڕى خێرایى حكوومه‌تى نوێ دابنرێت، تا زنجیره‌ى داڕووخان و لێكه‌وته ئابووری و ته‌ناهییه‌كانى ناڕه‌زاییه‌كان رابگرێت".
له مانگى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو خۆپێشاندان له لبنان ده‌ستى پێ كرد، له 29ى هه‌مان مانگ سه‌عد حه‌ریرى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه، كه‌چى تا ئێسته ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى وه‌ك حكوومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر ماوه‌ته‌وه.