گوته‌بێژی تۆماری بایۆمه‌تری ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێی سیسته‌می بایۆمه‌تری یه‌ك ملیۆن و 255 هه‌زار مووچه‌خۆر هه‌یه كه مانگانه مووچه له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20ی كانوونی دووه‌م، سه‌میر هه‌ورامی گوته‌بێژی تۆماری بایۆمه‌تری ڕای گه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای تۆماری بایۆمه‌تری كه جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی به‌رده‌وامیدان به كاره‌كانی ئه‌و پڕۆژهستراتیجییه و په‌ره‌پێدانی به مه‌به‌ستی زیاتر سوودوه‌رگرتن له ئامار و داتاكانی بایۆمه‌تری.
سیستمی بایۆمه‌تری، ده‌بێته بنه‌مایه‌ك بۆ بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه تایبه‌ته به دووباره دابه‌شكردنی میلاكات
هه‌ورامی له راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌و زانیاریانه‌ی ئاشكرا كردووه كه به‌پێی ئه‌و سیستمه ئه‌لكترۆنییه ناوه‌ندییه زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 255 هه‌زار مووچه‌خۆر هه‌یه كه مانگانه مووچه له حكوومه‌تی هه‌رێم وه‌رده‌گرن. هه‌روه‌ك دووپاتی له‌وه‌یش كردووه‌ته‌وه، تۆماركردنی مووچه‌خۆران له‌و سیستمه سوودی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ حكوومه‌ت و وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیجی نیشتمانی، ئامانج لێی پاراستنی ماف و زامنكردنی شایسته داراییه‌كانی مووچه‌خۆرانه.
"سیستمی بایۆمه‌تری، ده‌بێته بنه‌مایه‌ك بۆ بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه تایبه‌ته به دووباره دابه‌شكردنی میلاكات و رێكخستنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لییه‌تی داووده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌شێكی قۆناغه‌كانی چاكسازییه" هه‌ورامی وا ده‌ڵێت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، یه‌كێك له ماده‌كانی یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی و مووچه و ده‌رماڵه كه په‌رله‌مانی كوردستان له چه‌ند رۆژی رابردوودا په‌سه‌ندی كرد، پشتبه‌ستنه به ئامار و داتاكانی بایۆمه‌تری.
سیستمی بایۆمه‌تری له هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه دانراوه و سه‌رجه‌م ئه‌و مووچه خۆرانه‌ی تیایدا جێگیر ده‌كرێ كه مووچه له حكوومه‌ت وه‌رده‌گرن، حكوومه‌ت مه‌به‌ستی بوو له ڕێه‌ی ئه‌و سسیتمهوه دوو مووچه‌ی و فه‌رمانبه‌ری بندیوار نه‌هێڵێ.