وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌واڵی هاوكاریكردنی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه له‌لایه‌ن كۆریای باشووره‌وه به بڕی 300 هه‌زار دۆلار هاوكاریی ده‌كرێن.
كۆریای باشوور به بڕی 300 هه‌زار دۆلار هاوكاری ئاواره و په‌نابه‌ران ده‌كات
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20ی كانوونی دووه‌م، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ر بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ چۆی كوانگ جین، كۆنسوڵی كۆریای باشوور له هه‌رێمی كوردستان پرۆتۆكۆلێكی تایبه‌ت به هاوكاریی واژۆ كرد.
وه‌زیری ناوخۆ هێمای بۆ بڕی ئه‌و پاره‌یه كردووه كه كۆریای باشوور وه‌ك هاوكاری ده‌یداته ئاواره و په‌نابه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ڵێت، به گوێره‌ی پرۆتۆكۆله‌كه، كۆریای باشوور به بڕی 300 هه‌زار دۆلار هاوكاری ئاواره و په‌نابه‌ران ده‌كات كه له هه‌رێمی كوردستانن و به‌شێك له‌و هاوكارییه مرۆییانه‌ش، كه‌لوپه‌لی زستانه ده‌بن.
به‌پێی ڕاپۆرتی فه‌رمانگه‌ی هاوئاهه‌نگی و قه‌یرانه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك زۆری ئاواره تا ئێسته له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ماون، له دهۆك و سلێمانی ئاواره‌ی كه‌مپه‌كان پێویستیان به هاوكاری هه‌یه. بۆیه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵده‌دات له ڕێی وڵاتانه‌وه ئه‌و هاوكاریانه دابین بكات.