ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق ڕای گه‌یاند، حكوومه‌تی عێراق رێككه‌وتنێكی به بڕی 500 ملیار دۆلار له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی چین كردووه كه به‌و پاره‌یه چه‌ندان پڕۆژه‌ی ستراتیجیی ئه‌نجام ده‌درێت و پشكی كوردستانیشی تێدایه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20ی كانوونی دووه‌م، جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق بۆ "وشه" گوتی، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی حكوومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتی چین ئه‌نجامی داوه به بڕی 500 ملیار دۆلاره و بۆ ماوه‌ی 20 ساڵه كه ئه‌و وڵاته پڕۆژه له عێراق ئه‌نجام ده‌دات و به‌غدایش مانگانه له بری ئه‌وه 300 بۆ 350 به‌رمیل نه‌وت به چین ده‌دات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێڕاق داوای له هه‌موو پارێزگاره‌كان كردووه، به زووترین كات پلانه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن
ڕوونیشی كرده‌وه، ئه‌و ڕێككه‌وتنه هه‌رێمی كوردستانیش به‌شدارییان تێدا كردووه، چونكه له‌و پاره‌یه پشكی هه‌رێمی كوردستانیشی تێدایه و چه‌ندان پڕۆژه‌ی ستراتیجی به‌و پاره‌یه ئه‌نجام ده‌درێ.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌ی به چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك كرد كه به‌و پاره‌یه ئه‌نجام ده‌درێ و گوتی، دروستكردنی هێڵی ئاسنین له زاخۆ تا به‌سره و دروستكردنی بۆریی نه‌وت و دروستكردنی قوتابخانه و پاڵاوگه و نه‌خۆشخانه له چوارچێوه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌بن.
"سه‌رۆك وه‌زیرانی عێڕاق داوای له هه‌موو پارێزگاره‌كان كردووه، به زووترین كات پلانه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن و یه‌كه‌م پڕۆژه‌یش له ئه‌نبار ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌ویش وێستگه‌یه‌كی كاره‌بایه" په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی عێراق وای گوت.
هه‌رێمی كوردستان به‌پێی یاسا و پرۆتۆكۆڵ پشكی هه‌یه له ته‌واوی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كرێ، به‌ڵام به‌غدا تا ئێسته پێشێلی ئه‌و مافه‌ی كردووه و پشكی هه‌رێم له گرێبه‌سته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دابین ناكات.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراهیم